جەلال مەلەكشا | Jalal Malaksha | جلال ملکشا

– بێ‌قەرار –

من تاسەیەکی ئاوارەم
ھەر ئەڕۆم و
ڕێگا لەناو تەم و مژدا ونم دەکا!
ھەر ئەڕۆم و
ھەنگاوە ‌فێگرتووەکانم
بەرەو نامۆی دوورم دەبا!
من دڵداری دەریایەکم
بە شەپۆلە ‌یاخیەکانی
تینوویەتی ھەموو وەرزە ‌نامۆییەکانم بشکێنێ
چەپکە ‌گڕێکی دوورکەوتووی کڵپەی عەشقم
لرفە ئەکەم بەرەو ئاسمان
بەو ئاواتەی بمباتەوە ‌بۆ ئاگردان!
گەردەلوولێ
نەرمەشنەی بای ئەوینێ!…
بێ‌قەرارم
نەھەنگێکی تووڕە لە نێو گۆمی خوێنما ئەنرکێنێ
گیانم ھەڵمەت بۆ مەرگ ئەبات
زۆر ھەوڵ ئەدەم
ڕەمزی ئەوین لەنێو دڵما بشارمەوە
نەکا لەپڕ ئەوین‌کوژێ
شوێن پێی ئاسکی سڵی دەشتی خەیاڵ ھەڵکات!
خامەی یاخی ئوقرە ‌ناگرێ
ڕازەکانم ئەدرکێنێ
وەک مۆم لە نێو ئاگردانی ئەوینێکا ھەڵکورماوم!
تۆ دەریامی
منیش زامێکی ناسۆرم
تینووی قومێ، تنۆکەیێ
چ
ۆ
ڕ
ێ
ئاوم!

جەلال مەلەکشا | بێ‌قەرار

جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha - Celal Melekşa