– ئاخاوتن له ئه‌وین –
ئاخاوتن له ئه‌وین
ده‌ته‌وێ، له ئه‌وین بپه‌یڤی؟
ڕاوه‌سته با بزانم،
له پشتی ده‌رکه‌وه
کوڵه‌یان لێ نه‌گرتووین؟
ئاماژه زمانی ئه‌وینه و
هیچ به‌کره‌شۆڤارێک نازانێ
ژوانگه‌مان له کوێیه
ئه‌گه‌ر هه‌ر متمانه به چاوی یه‌ک بکه‌ین!
پێخاوس ڕێ مه‌که گیانه‌که‌م!
ئه‌م خاکه ئاوس به دووپشکه
گه‌ر نووستی، که‌په‌نک له‌به‌رکه
سیاساڵ مار زۆره
ده‌ستم لێ به‌ر مه‌ده
هه‌ر ده‌ستێ مه‌گووشه، گیانه‌که‌م!
له نێو زۆر قۆڵدا مار
پاپۆکه‌ی به‌ستووه!
له به‌ر ئه‌و په‌نجه‌ره مه‌وه‌سته گیآنه‌که‌م!
تاریکی کراسه‌که‌ت ڕە‌ش ده‌کات
ئاگات له زارت بێ
با، ناکاو هه‌ڵده‌کات
په‌یڤ سووکه، با ده‌یبات!
بۆ ئاسمان مه‌ڕوانه، گیانه‌که‌م!
له‌مێژە مانگ له‌نێو
هه‌ورێکی دێوجامه‌ئاسایی
ئه‌سیره!
شه‌وه شه‌و گیانه‌که‌م!
چرایه‌ک بهێنه
بگه‌ڕێین، با بزانین،
ئه‌وشه‌و چه‌ند ئه‌ستێره‌ی چاوگه‌شیان
له خاک‌دا چاندووه!
مه‌یژە ڕە‌ش بۆ دنیا ده‌ڕوانێ!
من دووپشک گه‌ستوومی
ئازارم چێشتووه
ده‌زانم چزی مار چلۆنه
به ژاری پیرانم کردووه!
بڕوانه، سه‌رانسه‌ر په‌یکه‌رم،
جێی زامه!
بلۆقی مه‌چه‌کم…
جێی که‌ڵبه‌ی که‌له‌بچه و
ته‌وێڵی پڕچینم
شوێن هێڵی گاسنی زه‌مانه!
مه‌یژە ڕە‌ش بۆ دنیا ده‌ڕوانی!
1377 – 1998
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha