– ڕێگه‌ی دژوار –
ڕێگه‌ی دژوار
من فریشته‌یه‌ک ده‌ناسم
له دوڕگه‌ی ژان و ئازاردا
دڵۆپ دڵۆپ
فرمێسک ده‌کا به ملوانک
بۆ گه‌رده‌نی ئاواتێکی باڵابه‌رز و
خۆی له گڕی ئه‌وینێکی ئاوریندا ده‌توێته‌وه
فریشته‌که‌م!
نه‌مگوت خۆت له‌م گڕستانه بپارێزه؟
نه‌مگوت ئه‌م ڕێگه دژواره
بست به بستی، دڕکه، گوڵمێخه، بزماره!
نه‌مگوت لێره،
زه‌وی سه‌خت و
ئاسمان قه‌ڵه‌مڕە‌وی داڵه
نه‌مگوت شیعر
گه‌رووی هه‌سانی چه‌قۆیه!
ئازای ئه‌ندامی زاماره؟!
فریشته‌که‌م
منیش ڕێبواری ئه‌م ڕێگه بزمارڕێژەم
هه‌ر ئه‌ڕۆم و چقڵ، سینگی هه‌ستم ده‌دڕێ،
هه‌زار هه‌زار چه‌قۆی ده‌مه‌زه‌ردی سیخوڕ
شوێنی هه‌نگاوم هه‌ڵده‌گرێ
هانێ ده‌ستم!
وه‌ره با پێکه‌وه بڕۆین
ڕه‌نگه له‌پشت تراویلکه‌ی ئه‌م ژیانه پڕ له زامه
ئارام بگرین!
یان له گه‌رمه‌ی ڕووداوێک‌دا
وه‌ک دوو باڵنده‌ی نافه‌رمان
دژی ڕکه‌ی خواوه‌نده‌کانی سه‌ره‌ڕۆی ئه‌م زه‌وینه
یاخی له یاسای ئاسمان
به بڵێسه و گڕی شیعری خۆمان بمرین
1380 – 2001
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha