Entries by

– چاوەکانی قازی –

جەلال مەلەکشا | سەگی ژینە خۆر | هەناسەسوار، شەکەت، سەراپا شەڵاڵی عارەق، هەڵدەهات. چەقۆیەکی بە دەستەوە بوو، بە ناو مژ و دووکەڵێکی چڕ و خەست‌دا هەڵدەهات. جار…

– خاک، مەیل‎‌بڕە –

جەلال مەلەکشا | خاک، مەیل‎‌بڕە | ئەم نەخۆشییە گیان‌بەسەری کردووم. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، کز و لاوازترم دەکا. ویشک و ڕەق هەڵاتووم. دوکتورەکان بەردەوام دەوا و…

– خەم –

خەم 1     ھەور، ئاوھەڵدێری خەمە بە لاسامە، دێتە خوارێ دڵی منیش، ڕووبارێکە پڕ لە وردە ماسیی ئەوین چی ئاوھەڵدێری دنیایە بە خۆڕژم تێی ئەبارێ   ٥/٣/١٣٧١ – May 26, 1992 ١- وەرگێڕانی شیعری «ابرھای ھمە عالم در دلم می‌گریند» شاعری فارس «ئەخەوان سالیس»ە. جەلال مەلەکشا – جلال ملکشا – Jalal Malaksha

– ئەوینی نادیار –

ئەوینی نادیار     ڕۆحی نەسرەوتم، تامەزرۆی تۆیە بە دواتا دنیام سەروسووژن کرد پەیداتم نەکرد! وتیان ئەگەر لە ڕووباری ئاگر بپەڕیتەوە دەیبینيتەوە… پێخاوس، عوریان، دام لە جۆگەی گڕ قەقنەس‌ئاسایی، سووتام، ھەڵقرچام دڵم کرد بە پرد، پەیداتم نەکرد! وتیان دوورترین ئەستێرەیەکی لە پەڕپەڕووچکەی کاکێشانێکی کەشف نەکراودا ڕۆحی خۆم کردە نەردیوانێک و بەرەو ڕووت ھاتم بە سواری […]