کۆی به‌رهه‌مه‌ شعرییه‌کان جەلال مەلەکشا

کۆی به‌رهه‌مه‌ شعرییه‌کان جەلال مەلەکشا

ناسنامه

چاپی یەکەم: 2014
بڵاوگە: پانیز
ئەژمار: 2000 بەرگ

چاپی دووهەم: 2018
بڵاوگە: پانیز
ئەژمار: 1000 بەرگ

ده‌رباره‌ی کتێبی کۆی به‌رهه‌مه‌ شعرییه‌کان جەلال مەلەکشا‌:

ئەم کتێبە بریتیە لە دوو بەش لە شیعرەکانی جەلالی مەلەکشا بە زمانەکانی کوردی و فارسی. بەشی شیعرە کوردییەکانی ئەم کۆکراوە لە ژێر ناوی “زڕەی زنجیری وشە دیلەکان” بریتیە لەو شیعرانەی کە لە ساڵانی ١٩٨١ تا ٢٠٠٦ نووسراون. بەشی فارسیدا ئەم کتێبەش کە لە ژێر ناوی “آوازھای فصل اضطراب” بڵاو بۆتەوە بریتیە لەو ھۆنراوانەی کە لە ساڵەکانی ١٩٥٣ تا ٢٠٠٤ نووسراون. ئەم کتێبە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ لە چاپدرا و خەڵکانێکی زۆر پێشوازیێکی زۆر باشیان لێکرد و بۆ دووھەم جار لە چاپدرا. شیعرەکانی ئەم کۆبەرھەمە کوردی-فارسییە چەمکێکی کۆمەڵاییەتی و سیاسیان ھەیە. بڕێ لە شیعرەکانی ئەم کۆبەرھەمە بە زمانەکانیتر وەڕگەڕاوەتەوە.

کۆمەڵە چیرۆکی کارەسات جەلال مەلەکشا

کۆمەڵە چیرۆکی کارەسات

ناسنامه

چاپی یەکەم: 2013
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: 3000 بەرگ

چاپی دووهەم: 2014
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: 2000 بەرگ

چاپی سێیەم: 2016
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: 1000 بەرگ

ده‌رباره‌ی کتێبی ‌کۆمەڵە کورتە چیرۆکی کارەسات:

کتێبی کۆمەڵە کورتە چیرۆکی کارەسات بریتیە لە ١٩ کورتەچیرۆک بە زمانی کوردی. ھەندێ لە داستانەکانی ئەم کۆکراوەیە پێشتر لە گۆڤاری سروە و رامان و… بڵاو بوونەتەوە و لە ساڵی ٢٠١١ بۆ یەکەمجار کۆکرانەتەوە و بە شێوەی کۆمەڵە چیرۆک لە چاپدراوە. لەم کتێبەدا نووسەر بە وردی سەرنجی خۆی دەخاتە سەر شێوەی نالەباری ژیانی ئینسانی کورد و شەڕی ناوخۆ و بۆنەگەلی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان و ڕووداوەکان و بابەتەکان لە لایەنی سەبەب و شۆنھارییەوە تاوتوێ کردووتەوە. ئەم کتێبە بەزمانێکی سادە و رەوان نووسراوە. ھەندێ لەم کورتەچیرۆکانە کە لەم کتێبەدا ھاتووە بەزمانەکانی فارسی و عربی و تورکی و ئینگلیزی و فەڕانسی و رووسیش وەڕگەڕاوەتەوە. “کارەسات” تاکوو ئێستا سێ جار چاپی دووبارە بۆتەوە.


زڕه‌ی زنجیری وشه‌ دیله‌کان جەلال مەلەکشا

زڕه‌ی زنجیری وشه‌ دیله‌کان

ناسنامه

چاپی یەکەم: 2004
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: 3000 بەرگ

چاپی دووهەم: 2004
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: 3000 بەرگ

چاپی سێیەم: 2005
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: 5000 بەرگ

ده‌رباره‌ی کتێبی ‌زڕەی زنجیری وشە دیلەکان:

کتێبی زڕەی زنجیری وشە دیلەکان هه‌ڵبژارده‌یه‌که‌ لە شیعرەکانی ساڵەکانی ١٩٧٣ تا ٢٠٠٤ شاعیری کورد جەلالی مەلەکشا کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ لەچاپدرا. بابەتی سەرەکی ئەم بەرھەمە شیعریە دەربارەی بارو دۆخی کوردستان و ئێرانە. چەمکی زۆربەی شیعرەکان کۆمەڵایەتی یان سیاسین و بڕێ لە شیعرەکان ناوەرۆکێکی ئەویندارانەیان ھەیە و لە دەروونی خودی شاعیر ئەدوێن. زۆربەی ئەو بەرھەمە شیعرییانەی کە لە کتێبی کۆمەڵە شیعری زڕەی زنجیری وشەدیلەکاندا لە چاپدراوە پێشتر لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردیەکاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەم کتێبە با ئەوەیکە مۆڵەتی ئەوەی پێ نەدرا تا لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا (باکوور، باشوور و رۆژئاوا) لە بەر دەستی خوێنەر بێ سەرکەوتنی باشی بەدەست ھێنا و تا ئێستا سێ که‌ڕه‌ت چاپ بۆته‌وه‌.