– سوارۆ –
سوارۆ
له‌سه‌ر یاڵی قۆناخ
برووسکه‌ی پزیسکی ناڵ و به‌رده
که وه‌حشه‌ت ئه‌خاته دڵی دۆڵی مێژوو!
خه‌وی زینده‌وه‌ر ڕادهچێنێ
قریوه‌ی سوار و پڕمه‌ی که‌حیل
وه زرمه‌ی له یه‌کدانی تاوێر و قرمه‌ی هه‌ره‌س!
شه‌ڕی گاشه‌به‌رد و سمی ئه‌سپه له‌م دهرنگانه وه‌خته.
سوارۆ گڕێکه که شه‌و ڕاده‌ماڵێ
سوارۆ شه‌مێکه که سێبه‌ر سه‌ر ئه‌بڕێ
سوارۆ سه‌مای عیشق و خوێنه
سوارۆ په‌یامی به‌هاره
سوارۆ چرۆی به‌ر به‌رۆکی ژیان و گوڵووکی ئه‌وینه
خودایه! ئه‌گه‌ر ئه‌م سواره
نه‌گاته بنار
دڵی ڕاده‌وه‌ستێ له لێدان و خورپه
گوڵی سووری سه‌ر تۆپ
که ئاوی دراوه به ئه‌سرینی چاوی هه‌زاران هه‌زار!
شه‌وێکی دزیوه
به‌قه‌د چۆمی سیروان به‌ری پێوه‌ماوه.
هه‌تا تیشک هاوێژ
زگی هه‌ڵمساوه به پیلانێ ناحه‌ز ده‌ڵێی ئاوسه
خودایه! له پزدانی ئه‌م قه‌حبه زۆڵێک
له‌پڕ ده‌رپه‌ڕێت و
ژوان بێته ژان و ژوانگه مه‌زار!
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha