– شههید –
شههید
کۆترێ سپی،
نامهی ئاشتی،
وڵاتێکی زامداری بۆ مێژوو ئهبرد.
ڕاوچی هاتن
دێو جامهیان بۆ ڕاگرت و
دهسڕێژیان کرد.
لهپڕ زهوی زریکاندی
ئاسمان له خهو ڕاچڵهکا
خوێنی کۆتر
دڵۆپ
دڵۆپ
بهسهر ههموو دنیا تکا!
1368 – 1989
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha