– وێڵ –
وێڵ
تهنیا جارێک
له کانیاوی ئهوینێکی پاوان کراو
دڵۆپێ عیشقم خواردهوه
پهڕی، دهستی لێ وهشاندم!
گێژهڵووکهی ڕووداوێکی پڕ کارهسات
ههڵیکرد و… ڕێم لێ گۆڕا
خۆمم ون کرد…
لهو ڕۆژەوه
بهدرێژایی تهمهن،
به دوای خۆما وێڵم
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha