جەلال مەلەكشا | Jalal Malaksha | جلال ملکشا

– گوڵ خه‌نده‌ران –

گوڵ خه‌نده‌ران

 

 

دره‌ختی هه‌وره‌کان ده‌شه‌کێنێته‌وه!

چاوی هیچ شاخه‌یه‌ک ناترووکێ

داره‌کان گشت قسرن!

خێڵی هه‌نگ

خوویان به‌ شه‌کر و میو گرتووه.

له‌ مێژە ‌ئاوباره‌ی ئه‌وینی دار و گوڵ

به‌یه‌کتر ناگه‌یه‌نن

زه‌ڕگه‌ته، خوار و ژوور

چوارده‌وری ژوانگه‌یان ته‌نیوه

ڕە‌شه‌با کۆچی به ‌عه‌شیره‌ی په‌پووله ‌کردووه!

هه‌یاران!

سیاساڵ و باران؟!

دره‌ختی خه‌مه‌کان ده‌شه‌کێنێته‌وه!

په‌ڕوپۆی په‌پووله‌ ده‌بارێ

شه‌ق ده‌بێ دڵی گوڵ خه‌نده‌ران!

 

29/9/1379 – December 19, 2000

جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha