– ئاویه‌ر –
ئاویه‌ر
من کێوێکی ڕاوه‌ستاوم له‌و به‌رزه
هه‌وره‌تریشقه‌ش پشتم ناخاته له‌رزه
هه‌ر چه‌ند بێده‌نگ، ڕاوه‌ستاوم له‌و بانه
ده‌روونم پڕ له ئاگر و بورکانه
کاره‌سات و ڕووداوی زۆرم دیوه
زۆر نه‌یاری دڕم لێ ڕاپه‌ڕیوه
خوێنی گوڵی سووری زۆرم ڕژاوه
به سه‌ر یاڵ و ماه و زه‌ردما پژاوه
سینگم داڵده‌ی ڕۆڵه‌ی ئازا و بوێره
لانی ته‌ژی نرکه‌ی پڵێنگ و شێره
سه‌دان که‌ڕە‌ت هێرشیان بۆ هێناوم
له ڕوویاندا وه‌ستاوم، ڕاوه‌ستاوم
گوڵی زۆریان له داوێنم دزیوه
پای چه‌ند ڕۆڵه‌م له ته‌پکه و دا‌و خزیوه
هێند ئازار و برین و ئێشم دیوه
باخی مێژوو به خوێنی من خه‌مڵیوه
پشتم چه‌ما له ژێر باری ته‌وژما
تفه‌نگ نه‌ما هه‌ڵنه‌شاخێ به‌گژما
هه‌ر چه‌ند له ناو خاک و خوێنا گه‌وزاوم
به‌ڵام دیسان هه‌ستاوم و هه‌ر ماوم
ڕۆحی به‌رزم چاوکه‌ی ئاوی ژیانه
قه‌ت نامرم خزری زینده‌م میوانه
1365 – 1986
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha