– من ڕە‌وته‌نیم –
من ڕە‌وته‌نیم
من تاریکم وه‌ک شه‌وه‌زه‌نگ
تۆ گیانی تیشکی، ڕووناکی
من ڕووبارم
نائارام و پڕ له خرۆش
تۆ وه‌ک ده‌ریا
مه‌نگ و خامۆش و سامناکی!
له دۆزه‌خی عه‌شقی خۆتا بمسووتێنه
من جه‌ننه‌تی چاوی تۆ به به‌هه‌شتی خوا ناگۆڕمه‌وه
ڕۆحی یاخیم ده‌سته‌مۆ که
با چه‌واشه‌ی هه‌ڵدێر نه‌بم
تۆ ته‌وه‌ره‌ی جه‌غزی ژینی
من هه‌ر به‌ده‌ور عیشقی تۆدا ده‌خولێمه‌وه
ئه‌مه دوایین جاره ده‌ژیم
من خدر نیم
تاوێ، ته‌نیا تاوێ له‌لات داده‌نیشم
ماڵت ئاوا، من ڕە‌وته‌نیم.
6/8/1373 – October 28, 1994
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha