– ئاخ باران! –
ئاخ باران!
چه‌ندی ماوه؟
تا په‌ڵه‌ی ئه‌م ڕۆحه دیله قاقڕەم، چه‌ن وه‌رز
هه‌وری چه‌ن پاییزی خوێناوی؟
ئه‌م که‌ویره تاکوو ئاسمان…
هێنده دووره، ده‌ستی باران
ناگهيێته ناخی خنکاوی!
ئه‌م گوڵه نیلووپهڕەی ژاکاوی ده‌ستی لم
تا کهمهرچینی ئه‌سیری زبڵ و زاڵی پیسی زه‌لکاوه!
هه‌وڵ ئه‌دا خۆی هه‌ڵکشێت و
له‌م سنووره ته‌متومانه تێپه‌ڕێ تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌ردوون!
ده‌ست و باڵی هه‌ڵبڕیوه، ڕوو به تیشکی ڕۆژ
ڕیشه تا ناخی قوڕ و لیته
چه‌ن هه‌زار ئاواتی سه‌وزی له‌م سیا ئه‌ستێره خنکاوه!
ئاخ باران!
که‌ی ده‌بێته لێزمه بارانێ
چی که‌لاکی بۆگه‌نیوی خاکپه‌روه‌ر
له‌م زه‌وینه ڕۆحکوژەی به‌دناوه ڕاماڵێ
هه‌ر دڕوو ده‌ڕوێ
خێڵی گوڵ که‌وتوونه به‌ر شهللاخی باهۆز و
هه‌ر چی شیناوه‌رده، ژاکاوه
خاک لانه‌ی مار و دووپشکه
ئاسمانیش قۆرخی داڵه
ئاخ باران!
که‌ی ده‌بێته لێزمه بارانێ
گیانی تازه خاته به‌ر ئه‌م ژینه گنخاوه!
1373 – 1994
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha