– بووژانه‌وه –
بووژانه‌وه
دوڕگه‌ی نووستوو
سه‌ری نابووه کۆشی ده‌ریا و
جه‌نگه‌ڵ تاریک و نووته‌ک بوو
پۆلێ منداڵ
خاڵی داخی زیخیان له سه‌ر
سینگ و دڵ و ته‌وێڵ ئه‌ژمارد!
بێشکه‌ی خۆزگه و
بیره‌وه‌ريیه کۆنه‌کانیان ڕاده‌هه‌ژاند
هه‌ڵمی ده‌ریا
چاوی ئاسمانی شڵه‌قاند و
هه‌وره‌تریشقه
خه‌وی قووڵی ئاوی شڵه‌ژاند
شه‌پۆلێکی یاخی ڕابوو
دوڕگه‌ی له خه‌و ڕاچڵه‌کاند
بێشکه‌ی خۆزگه و بیره‌وه‌ری، لێک ترازا
پۆلێ پیاوی مه‌زن، مه‌زن
ئاسمانیان ده‌سته‌مۆ ئه‌کرد
برووسکه‌یان بۆ ناو دڵی جه‌نگه‌ڵ ئه‌برد.
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha