– به‌خوا تۆ گوناهی خانم گیان –
به‌خوا تۆ گوناهی خانم گیان…
من هه‌رگیز نه‌مزانی
له کوێوه هاتووی و چۆن چۆنی
خۆت خسته نێو گه‌رووی ته‌نووره‌ی گێژاوی ژیانم؟!
له مندا چیت دیوه؟
چیت کرده به‌هانه؟
به‌خوا تۆ گوناهی خانم گیان!
گوڵێکی سه‌ر تۆپی سه‌رتاپا جوانی
نازانم چۆن دڵی به خۆیدا ناسووتێ
نێو جه‌رگه‌ی شۆره‌کات ئه‌کا ئینجانه؟!
هۆ کۆترهبرجیلهی نه‌خشین باڵ
ئه‌م ناوه سه‌رانسه‌ر ئاگره و
تۆ به‌رگه‌ی جه‌هه‌ننه‌م ناگری
بڕوانه قه‌ڵاکه‌ت ڕووخاوه…
خاپووره، شێواوه هێلانه!
بانگه‌شه‌ی به‌هه‌شتم مه‌که…مه..
ناتوانم ئه‌م پیرهدۆزهخه جێ بێڵم
ده‌ردی من ده‌ردێکی گرانه
له هه‌رلا بڕوانی هه‌ر ده‌رده
«نازانم ئه‌م که‌وا ڕزیوهم
به کامه لقێکی شه‌وگارا هه‌ڵواسم…!»
له نێوانی ئاسمان و زه‌ویدا، سهراوێز کراوم
به‌خوا تۆ گوناهی خانم گیان!
ده‌ستت له شاقه‌لی ئه‌م که‌وا سووتاوه‌ی من به‌رده.
2/1/1387 – March 21, 2008
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha