– ته‌نیایی –
ته‌نیایی
له ئاسمان له‌عنه‌ت و ڕقی خوا ده‌بارێ
له زه‌وی دووپشک و مار ده‌ڕوێ
داڵده‌یه‌ک شک نابه‌م
جگه ناو خه‌ڵوه‌تی ڕۆحی خۆم!
من ماران‌گه‌سته‌م و
ته‌وقێکی غه‌زه‌بم
له ئاده‌م به میرات ماوه!
هه‌ست ده‌که‌م
له جنسی ئه‌م خاک و خه‌ڵکه نیم
زمانی باڵنده و دار و به‌رد ده‌زانم
به‌ڵام که‌س له زمانی من ناگات
گه‌یشتوومه ته‌نیایی جیهان و
ته‌نیایی خۆم به جێ هێشتووه!
له‌ودیوی ئه‌م ژووره تاریک و ته‌نگه‌وه
مارێکی قه‌ترانی، پاپۆکه‌ی به‌ستووه
ژنان هه‌ر نه‌مامی داره سێ‌و ده‌چێنن
ئاده‌م له نێوانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا دڕدۆنگه
ئه‌هریمه‌ن شکۆفه‌ی سێوی بۆ ده‌هاوێ
قابیل یه‌ک له دوای یه‌ک
هه‌ر ته‌رم ده‌نێژێ!
ئێمه‌گشت
له نوتفه‌ی قابیلین!
تاوانی ئاده‌م و فریوی شه‌یتان و
شه‌هوه‌تی حه‌وامان له کۆڵه
ده‌عبایه‌ک ده‌روونم ده‌کۆڵێ
ده‌نگی پێی ده‌بیسم
خرته‌خرت، خه‌ریکه
مێشک ده‌جوێ، دڵ ده‌خوات
هه‌ر نزیک ده‌بێت و نزیکتر
نازانم له رۆحی خۆمه‌وه
په‌نا بۆ کوێ ببه‌م
وه‌حشه‌ت له ژیانم، په‌نجه‌ی هه‌ڵپێکاوه
داڵده‌یه‌ک شک نابه‌م
له ئاسمان له‌عنه‌ت و له زه‌وی مار ده‌ڕوێ.
12/3/1387 – June 1, 2008
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha