– بیستوومه ده‌ڵێن… –
بیستوومه ده‌ڵێن…
بیستوومه ده‌ڵێن
هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌یلوول
ئیختیار و په‌ک‌که‌ته
له به‌ر مه‌یخانه‌کانی شاردا
ڕیشۆڵه و پاقڵه ده‌فرۆشن
هه‌ندێ له مستشاره‌کانی پێشوو
بۆ کورسی به‌تاڵی په‌رله‌مان و مێزی وه‌زاره‌ت
له‌گه‌ڵ سه‌رانی حیزبه شۆڕشگێڕەکاندا
مامڵه ده‌که‌ن و چه‌ک و شیر له یه‌کتر ده‌کێشن!
بیستوومه‌ده‌ڵێن
سمه‌ی ئه‌حه‌ڕە‌ش
پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول و گوڵان
که هێشتا چه‌ند تیکه لوغم دوو گولله‌ی
له نێو جه‌سته‌دا ماوه
کراوه به حه‌ره‌سی به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵی ئه‌کره‌می حاجی موشیر؛
ئه‌کره‌می حاجی موشیریش هێشتا
جێگه‌ی ئه‌و میداڵیۆمانه‌ی ماوه
که دیکتاتۆره زێڕە‌که
له ده‌سخۆشانه‌ی ئه‌نفالی هه‌فت هه‌شت هه‌زار بارزانی و
کوێرکردنی چه‌ند کانی و سووتانی چه‌ندان دارستان
له به‌ربه‌رۆکی داوه
بیستوومه ده‌ڵێن
نازانم دایک، یان خۆشکی مامه‌ریشه
له شه‌قامه‌کانی سلێمانیدا سواڵی ده‌کا
یاخوا درۆ بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاسته
ئاخۆ ئه‌و مه‌سئووله شۆڕشگێڕە داناڕزێ
وا خه‌ریکه هه‌ر ڕۆژە و
یه‌ک له ئاسکه وه‌حشه‌کانی ده‌شتی
شاره‌زوور ماڵی ده‌کا.
27/8/1384 – December 18, 2005
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha