– کارته‌پۆستاڵ –
کارته‌پۆستاڵ
هه‌ڤاڵه‌کان!
وتم پیرۆزباییتان لێ بکه‌م
به‌هار دێت و
شیعرێک تازه بهۆنمه‌وه
بۆ کوردستان!
وتم به جوانترین وشه
نه‌ورۆز بکه‌م به ملوانک
بۆ گه‌ردنی به‌رزی کوێستان!
زۆر هه‌وڵم دا
بۆتان بڵێم شیعرێکی ته‌ڕ
هه‌زار وشه‌م ڕست کرد و هه‌ر
نه‌هاته به‌ر!
په‌نام برده به‌ر پیكاسۆ
گرینیکای بۆم ڕە‌سم کرد و وتی هانێ
وتم لۆرکا ئه‌ی تۆ، وتی:
شیعره‌کانم
له‌کاستیلا به‌جێ ماون
ڕێگا ناده‌ن گورگه‌کانی
وتم به هایکۆی ژاپۆنی
ئه‌رکی شانم به‌جێ بێنم
هێرۆشیما گڕی گرت و
وشه‌ی هایکۆ بوو به فرمێسک
ڕژایه نێو گۆمی خوێنم!
هه‌ڤاڵه‌کان!
ڕاسته به‌هار جوان و شه‌نگه
نه‌ورۆز جێژنی تایبه‌تی گه‌لی کورده
لێم ببوورن
پیرۆزباییتان لێ ناکه‌م
چون ناوێرم
به‌ڵام کارته‌پۆستاڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ده‌نێرم.
28/12/1367 – March 18, 1989
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha