– خۆشه‌ویستی –
خۆشه‌ویستی
خۆشه‌ویستی من!
چۆن به‌رایی دا،
چاوه‌کانت واببینێ من به‌ته‌نیایی!
خۆ دڵی من کۆتری بن گوێسوانه‌ی چاوه‌که‌ی تۆ بوو!
نه‌تئه‌زانی من به‌بێ تۆ
رۆحی نه‌سره‌وتم؟
وه‌ک گوڵی نێو شۆره‌کاتی وه‌رزی بێ‌باران
زڕ ده‌ژاکێ، سیس ده‌بێ، ده‌مرێ!
سه‌د مخابن! من ئه‌وینداری هه‌ژار و تۆ له‌خۆبایی…
ئێسته سه‌رگه‌ردان…
وا ده‌پێوم کوێره‌ڕێی سه‌ختی ژیانی تووش
توێشه خاڵی، ده‌س به‌تاڵ و قاڵبێکی بێ‌دڵ و هه‌ستم!
ئیتر ئه‌م تاڵاوه باده‌ش، ئۆقره نابه‌خشێ.
من ته‌ژی ده‌ردم
نوقمی هاڵاوی خه‌یاڵم
شاعیرێکی شه‌وگه‌ڕی مه‌ستم
ڕەنگه نه‌مناسیته‌وه ئه‌مجاره بمبینی!
به‌فری وه‌رزی خه‌م
دۆڵی دڵمی کردووه جێگه‌ی ڕنووی ماته‌م
ون بووه سیمای زه‌مانی لاوهتیم، ته‌نیا
تاپۆیه‌ک ماوه…
تاپۆیه‌کی نێومژێکی خۆڵه‌مێشی خه‌م!
ڕەنگه چاره‌نووسی من وابێ
وه‌ک چلۆن ته‌نیا له دایک بووم
هه‌ر به‌ته‌نیاش ڕابوێرم ژین
تازه ئاخر هه‌ر به‌ته‌نیایی
سه‌ر بنێمه باوه‌شی مه‌رگ و
بایه‌قووش له کاولاشی نێو دڵی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سووره‌تی یاسین
خۆشه‌ویستم! کاتێ من مردم
قه‌ت مه‌پرسه چۆن به‌بێ تۆ ژینم تێپه‌ڕ کرد
ژین نه‌بوو هه‌ر ساته مه‌رگێ بوو
قه‌ت هه‌واڵی شوێنی مه‌رگ و گۆڕەکهم له‌که‌س مه‌پرسه، به‌س
من به‌ڵێنم برده‌سه‌ر، په‌یمانه‌که‌م نه‌شکاند
کاتی مه‌رگیش دواهه‌ناسه‌م هه‌ر به‌یادی تۆوه هه‌ڵکێشا
دواوشهم هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوی تۆ، هه‌ر ناوه‌که‌ی تۆ بوو!
1376 – 1997
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha