– دۆزەخ –
لە ناو گڕ و کڵپەی ئازاری ئەم دۆزەخەدا
دەسووتێم و ھەڵدەقرچێم
ڕۆژێ ھەزار کەڕەت دەمرم!
بەڵام ھەرگیز ناتوانم، نا…
بەجێ بێڵم
ئەو بەھەشتە شاد و سەربەستە بۆ ئێوە و…
بەکامتان بێ…
من تەنیا ھەر لەم دۆزەخە
ھەست بەبوونی خۆم دەکەم و ئارام دەگرم!
٤/١٣٧٩ – july, 2000
جەلال مەلەکشا | دۆزەخ
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha - Celal Melekşa





