– چهواشه –
چهواشه
له نێوانی ئاو و ئاگر
(وهک بۆشایی مهودای دوو هاواری خنکاو)
ڕاوهستاوین!
ڕێنهناس و وڕ و کاسین
لهگهڵ ئاو و تینوویهتی
له نێوانی مهوج و بهندهر ڕاوهستاوین
له دوو لاوه
تۆفان، سێڵاو هێرش دێنن
بهڵام ئێمه ئاو ناناسین
14/8/1373 – November 5, 1994
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha