نازانم چۆن زیندوو ماوم
ده‌ستم بگره
له‌م مهرگهجاڕە وهڕەزم
به‌ره‌و هه‌ر کوێم ده‌به‌ی، بمبه
جه‌هه‌نده‌میش بێ ناپرسم
لێره نه‌ڕۆم، وه‌ک دارێکی کڵۆڕ دهڕزم!
ده‌مگوت: مێرده ئه‌وه‌ی دایکی،
له باوه‌شی بێگانه‌دا جێ نه‌هێڵێ.
ده‌مگوت: حیزن ئه‌وانه‌ی وا له ته‌نگانه
گیانی خۆیان هه‌ڵئه‌گرن و
بیر و ئه‌ندێشه‌ی خۆیان و بهرژەوهندی نیشتمانیان پێشێل ئه‌که‌ن
هانا بۆ هه‌نده‌ران ده‌به‌ن!
ده‌مگوت: شێره، ئه‌وه‌ی له ژێر لێزمه‌ی ته‌رزه‌ی
هه‌وری نه‌فره‌تی نه‌یاردا، ڕاده‌وه‌ستێ!
به خوێنی خۆی په‌رژینێکی قایم به‌ده‌ور نیشتمان و ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا
ده‌به‌ستێ.
ده‌مگوت: ده‌نگی شیعر له ژێر زه‌بری قامچی ده‌بێ به هاواری به‌رز و
دنیای بێده‌نگ ده‌هه‌ژێنێ!
ده‌مگوت: ته‌وژمی پۆستاڵ و زه‌بری گۆپاڵ
زه‌رده‌واڵه‌ی وشه‌ی تووڕە دههرووژێنێ!
ده‌مگوت… ده‌مگوت…
هه‌ڤاڵانم، هه‌ر یه‌که‌و خۆی به سووچێکا ده‌رباز کرد و من مامه‌وه
قه‌ڵه‌مێکی پڕ هاوار بووم
ده‌مویست کۆشکی سته‌مکاران به هێرشی سپای واژە بڕووخێنم
له هه‌ر لاوه دامیانه به‌ر پلار و په‌ڵ
بوومه پارووی چه‌وری خێڵی گورگ و چه‌قه‌ڵ
ئیتر من بووم و دوو ده‌ستی ئاشنای به‌ند و که‌له‌بچه
قه‌ڵه‌مێکی ده‌نگ له گه‌روودا خنکاو و
ئه‌ندامێکی پڕ له زامی ساڕێژنه‌بووی شوێن پێی شه‌لاخ
ئیتر من بووم و قاوشی زیندانه‌کان
وه‌ک خه‌مێکی پشتکۆماوه‌ی ڕدین سێی
له ئه‌م زیندان بۆ ئه‌و زیندان
زامێکی به‌تره‌ف و ناسۆر
ژیان دۆڕاو
ئازارێکی په‌نجا ساڵه‌ی ئه‌تک کراو!
ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م نه‌بووایه چۆن ئه‌م ژینه مه‌رگه‌م رائه‌بوارد؟
ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بوایه چۆن ئه‌م دۆزه‌خه‌م گوارا ئه‌کرد؟
نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
زیندان نییه له‌م وڵاته
به یادگار ناوی من له سه‌ر دیواری نه‌نووسرابێ!
ژووری تاکه‌که‌سی نییه، ئه‌م جه‌سته لاوازه‌ی تێدا، به‌ند نه‌کرابێ!
نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
چه‌ند هاوزنجیرم کوژراون
چه‌ندیان له کاتی کازیوه
له شیرینی خه‌ودا بۆ ژێر سێداره ڕاکێش کراون؟
ئه‌م چاوانه‌م به قه‌د گه‌ڵای سه‌دان دره‌ختی جوانه‌مه‌رگ
فرمێسکی ئاڵی ڕشتووه
بێنم بۆنی عه‌تری خوێنی گوڵی هه‌زار گیانی نه‌سره‌وتی مشتووه!
ئاخ نازانم، نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
ده‌ستم بگره، له‌م دۆزه‌خه
گۆشت و ئێسقانم سووتاوه
ڕۆحم له نێو ئه‌م قاوهخه ئاسته‌نگه‌دا بێقهراره
هێزی مانه‌وه‌م نه‌ماوه
متمانه‌م به سبه‌ینێ نییه
مه‌ترسی وه‌کوو شێرپه‌نجه
په‌نجه‌ی له گیان، له هه‌ناوم هه‌ڵپێکاوه!
هاکا ئێستا و تاوێکی‌تر هاتن له ده‌رکه‌یان کوتا و
زاری که‌له‌بچه برینی ساڕێژنه‌بووی کولانده‌وه
ده‌ستم بگره و ڕزگارم که
بوومه‌ته هه‌یکه‌لی ئازار
خودی ده‌ردم، ڕەنجم، داخم، برینێکی پڕ له ئێشم
زیندان بۆته مۆته‌که‌یه‌ک سواری ڕۆحم بووگه و ئیتر دانابه‌زێ!
ئازادیش بم ڕەهام ناکات
بهێڵن با دواههناسهکانم له ژێر ئاسمانێکی به‌رفراوان
له سه‌ر بستێ خاکی سه‌ربه‌ستا هه‌ڵکێشم!
16/3/1378 – June 6, 1999
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha