– شه‌وێکی ئه‌بوونه‌واس –
شه‌وێکی ئه‌بوونه‌واس
چه‌ند که‌سێکی سه‌وداسه‌ری ئاواره‌ی ئه‌م جیهانه بووین!
له که‌ناری دیجله‌ی چاو به‌گریانه‌وه
شێخی باده کووره‌ی زیکری پێ به‌ستبووین.
شاری به‌غدا له خه‌ودا بوو
چه‌ند ده‌روێشێکی ئاواره و ده‌رکراو
له دۆزه‌خستانه‌کانی ئه‌م دنیا و
من و سمکۆ و ئه‌بوونه‌واس
ده‌ستی دیجله‌مان گرتبوو
به‌رامبه‌ری شێخی باده
ئه‌و ناوه‌مان گشت کردبوو به زیکرستان!
له‌وبه‌ر دیجله
حه‌للاج هه‌ر به سێداره‌وه سه‌مای ده‌کرد
ڕۆحی شێت و یاخیی ئێمه‌ش، بۆ هه‌ڵفڕین
بۆ گه‌یشتن به چاره‌نووسه‌که‌ی حه‌للاج
خواخوای ئه‌کرد!
شێخی باده د‌ە‌یرووژاندین
هه‌تا ده‌هات، کووره‌ی زیکره‌که‌مان گه‌رم و گه‌رمتر ده‌بوو!
ده‌روێشه ئاواره‌کان و ئه‌بوونه‌واسی سه‌رخۆش و سمکۆی مه‌ست و
منی یاخی له خۆم و خوا
یه‌خه‌ی گه‌ردوونمان گرتبوو
دیجله‌ی فێ‌گرتووش شڵپ و هۆڕ
نازانم بۆ کوێنه ئه‌چوو!
شاری به‌غدا له خه‌ودا بوو…
شێخی باده، به ساقییه‌تی ئه‌بوونه‌واس
هێنده زیکری پێکردبووین
هووهوومان تا لای خه‌ڵیفه و لای خوا ئه‌چوو
شه‌ومان شکاند
شێخی باده بوو به تیشک و
زوڵمه‌تی نێو ده‌روونمانی ڕوون کرده‌وه
دیجله به هاژەهاژ
سه‌ری هه‌ڵگرتبوو
ده‌روێشه‌کانی خانه‌قای غه‌ریبستان
ماڵاواییان لێ‌کردین و
ئه‌بوونه‌واس ڕۆچووه نێو دڵی عاشقی نه‌سره‌وتم
سمکۆ خه‌وت و
منیش ته‌نیا
سه‌رخۆش سه‌رخۆش
به له‌تر و لار
به‌ره‌و ژێر داره‌که‌ی حه‌للاج وه‌رێ که‌وتم!
1/2/1379 – April 20, 2000
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha