– کاروان، کاراوان –
کاروان، کاراوان
کاروان، کاروان!
کێ نوستووه، کێ بێداره؟
ئه‌م ڕێگایه پێدا ده‌چن…
هه‌ر ڕێگا کۆنه‌که‌ی پاره!
ده‌ور و به‌رتان گورگهلووره
چه‌قه‌ڵ کاسه‌ی سه‌ر و گۆشتی دڵتان ئه‌خوات
ئه‌وه‌نده تاریکی چڕە
جندۆکه کۆرپهتان ده‌دزێ
پێ نازانن!
چاوتان له ناو تاریکیدا
تا ئه‌م خواره هه‌ته‌ر ناکات!
بیرتان ئاسمانێکی ته‌سکه
هێنده به‌رچاوتان تاریکه
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی کام پێده‌شته‌وه!
سه‌ر هه‌ڵدێنێ.
هه‌ر به ته‌شییه کۆنه‌که‌تان ده‌یڕێسن و
له بیری نوێ سڵ و سرکن…
هه‌ر ئه‌ڕۆن به ناخی قووڵی زوڵمه‌تا ڕۆ ده‌چن!
چراکانیش کز ئه‌سووتێن
هێندێ چراش چاوی گورگن!
کاروان… کاروان!
هۆ کاروانی سه‌ر لێشێواو
له شه‌وگاری ئه‌نگوسته‌چاو
گۆچانی شک ده‌لاقه‌یه‌ک ناکاته‌وه!
مه‌شغه‌ڵ مه‌شغه‌ڵ…
مه‌شغه‌ڵی بیر
چرای ئه‌ندێشه‌تان هه‌ڵکه‌ن
ڕێگا و ڕەوتی هه‌نگاوه‌کانتان بگۆڕن
ئه‌م ڕێگایه پێدا ده‌ڕۆن
زۆر کاروانی پێدا ڕۆیی و نه‌هاته‌وه
کاروان، کاروان…!
بۆ کوێ ئه‌ڕۆن؟!
ئه‌م هه‌ورازه‌ی وه‌ک مێرووله
پێدا ڕێچکهتان به‌ستووه
ده‌تانباته هه‌ڵدێره‌که‌ی ساڵی پێشوو
ئه‌و بناره‌ش
وا به ئێسک و کاسه‌ی سه‌رتان داپۆشراوه
ده‌گاته‌وه بهفرهچاڵی کلیله‌ی ڕندوو
کاروان… کاروان!
ڕێگای تازه بدۆزنه‌وه…
1369 – 1990
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha