– بۆ کێ ده‌نووسين؟ –
بۆ کێ ده‌نووسين؟
جەلال مەلەکشا
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا، هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات چه‌واشه کراون. به يهکقوتبی بوونی دنيا و ده‌سه‌ڵات په‌يدا کردنی سه‌رمايه‌داری و هێرشی ههمهلايهنهی فه‌رهه‌نگی سه‌رمايه‌داری بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگه ميللی و قهومييهکان، هونه‌ر و ئهدهبياتيش که‌وتۆته به‌ر ئه‌م هێرشه قورسه. سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر پاشه‌کشێ ده‌کا، ده‌توێته‌وه… له ده‌رووندا پووچه‌ڵ ده‌بێ، کاکڵه و ناوه‌رۆکی ڕه‌سه‌نی له ده‌ست ده‌دا و خه‌ريکه ببێ به شتێکی وه‌ک ئه‌و به‌رهه‌مه لووکسانهی دنيای سه‌رمايه‌داری که له جيهانی سێهه‌مدا بازاڕی مه‌سره‌فی هه‌يه. هونه‌ر و ئه‌ده‌بياتی ڕاسته‌قينه له ده‌سڕه‌سی خه‌ڵکی ڕهشايی و چينه چه‌وساوه‌کان دوور ده‌خه‌نه‌وه و تاقمێک مرۆی بێده‌رد و به‌ڕواڵه‌ت ڕووناکبير و خۆ_به‌زلزان، کردوويانه به ئامرازی ده‌ربڕينی ئه‌ندێشه گه‌نده‌ڵه‌کانی خۆيان. خاوهنڕايان و گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌رانی ئه‌وڕۆی ئه‌ده‌بيات و هونه‌ری چه‌واشه که زۆربه‌يان بهکرێگيراوانی دام و ده‌زگاکانی فه‌رهه‌نگسازی سهرمايهدارين، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات کلۆر بکه‌ن و به‌داخه‌وه له وڵاتانی جيهانی سێهه‌مدا هێندێ ڕووناکبيری فريودراو و له‌خۆ_نامۆ بوونه‌ته جاڕچی و پڕۆپاگه‌نده‌ی زبڵ و زاڵی فه‌رهه‌نگی ئه‌وان. هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات وه‌ک دياردهيێکی جيا له سياسه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. دنيای سه‌رمايه‌داری له‌و هونه‌ر و ئهدهبياتهی که بتوانێ وه‌ک ئامرازی به‌يان و ده‌رد و ئازاری چه‌وساوان و سته‌مکێشان، له خزمه‌تی وان‌دا بێ ده‌ترسێ. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌وڵ ده‌دا ناوه‌رۆک و کاکڵی لێ هه‌ڵاوێرێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مێشکی ڕووناکبيرانی کردۆته نيشانه. هه‌موو چه‌شنه پيلانێ به‌کار ده‌با. به هه‌ڕه‌شه، به دراو، به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به ڕه‌و و ڕواڵه‌ته پڕ زه‌رق و بهرقهکانی ڕۆژئاوايان ده‌با و پێشێلکردن و سووکڕوانين بۆ فه‌رهه‌نگه نه‌ته‌وايه‌تی و قهوميیهکان، له توێژی ڕووناکبير تاقمێ (ڕوباتی) بێئيراده ده‌خولقێنێ که ته‌نيا فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. (هونه‌ر بۆ هونه‌ر) ئه‌مه‌يه دروشمی سه‌ره‌کی دام و ده‌زگا و بنکه‌کانی پڕۆپاگه‌نده‌ی سه‌رمايه‌داری، ئه‌وه‌يه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وانه‌ی که به سه‌ر دنيادا زاڵن و ڕێبازی ئه‌ده‌بيات و هونه‌ری دياری ده‌که‌ن. ڕه‌نگه پێتان سه‌ير بێ ئه‌گه‌ر بڵێم بونيادی راکفلێر له ئه‌مريکا، به‌ته‌نيا بۆ خۆی خاوه‌نی 26 گۆڤار و ڕۆژنامه و مانگنامه‌ی هونه‌ری، ئه‌ده‌بييه و بۆ هونه‌رمه‌ندانی جيهانی سێهه‌م ياسا و ڕيسای هونه‌ری و ئه‌ده‌بی دياری ده‌کا و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کوتوپڕی شه‌پۆله تازه ئه‌ده‌بی و هونهرييهکانه. ئه‌م زه‌لکاوه بۆگه‌نانه مه‌به‌ستيان چه‌واشه‌کردنی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و دوورخستنهوهيان له خه‌م و په‌ژاره و ده‌ردی ئينسانی سه‌رده‌مه. هێرشێکی ههمهلايهنهيان بۆ سه‌ر رياليسم بردووه. رياليسم وه‌ک ڕێباز و مه‌کته‌بێکی (قوتابخانهيێکی) دواکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. زه‌ين و ئه‌ندێشه‌ی ڕووناکبيران لێ ئاڵۆز ده‌که‌ن. له رياليسم غوولێکی دواکهوتوويان دروست کردووه و هونه‌رمه‌ندانی لێ ده‌ترسێنن. بۆچی؟ چونکه رياليسم به‌يانی ڕاستييهکانه. جه‌رده دنياخۆرهکان له به‌يانی ڕاستی و حه‌قيقه‌ت ده‌ترسن. له چه‌مکی رياليسمدا زيره‌کانه وه‌ها وه‌سف و تهفسيرگهلێ ده‌که‌ن که گومانی بۆ ڕزيوی و دواکهوتوويی ناهێڵنه‌وه. به‌ڵام ئاخۆ تاريفی رياليسم هه‌ر ئه‌و تهفسيرانهيه که ئه‌وان ده‌يکه‌ن؟ ئاخۆ رياليسم به‌يانی وشکی ڕاستييهکانه؟ نا… نا… رياليسم به‌يانی حه‌قيقه‌ت و ڕاستييهکانی ئاقاری ژيانه له زه‌ينی خولقێنه‌ری هونه‌رمه‌ندا. بڕوانه چيان له شيعر کردووه و چيرۆک به کوێ گه‌يشتووه! جه‌ماعه‌تێ به‌ڕاستی ئاو لێڵ ده‌که‌ن که قووڵ بنوێنێ… چونکه هيچيان پێ نييه. تاقمێک قه‌ڵه‌مه‌کانيان لغاوی بێگانه‌ی به زارهوهيه و له سه‌ر خه‌ت و ڕێبازی دياریکراوی بێگانه ده‌ڕۆن… هێندێکيش وه‌دوای ئه‌و دوو تاقمه که‌وتوون… تيشهمان هه‌ڵگرتووه و ڕيشه‌ی خۆمان ده‌بڕين. به‌رهه‌می مێشکه نه‌خۆشه‌کانی بريکارانی فه‌رهه‌نگی سه‌رمايه‌داری به ئيلهام و وه‌حی ده‌زانين و چاومان له ڕاستييه‌کان نووقاندووه و لاسای ئه‌وان ده‌که‌ينه‌وه، وه‌کوو ئه‌وان قسه ده‌که‌ين، وه‌کوو ئه‌وان دهنووين، وه‌کوو ئه‌وان… ئه‌و هه‌موو ده‌رد و ئازارانه ده‌بينين و ڕووی لێ وهردهگێڕين…
پێمان ده‌ڵێن پێويست نييه خه‌ڵک له فيکر و ئه‌ندێشه‌مان تێبگه‌ن، چونکه خه‌ڵکی ئاسايی و ڕهشايی دواکه‌وتوون و ئێمه ده‌بێ بۆ به‌ره‌کانی داهاتوو بدوێين و بنووسين. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م قسه ڕاسته که ده‌بێ ڕووناکبير، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند له پێش خه‌ڵکه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرێ و بير و ئه‌ندێشه‌ی پێشکه‌وتووی هه‌بێ؛ به‌ڵام نه هێنده دوور له خه‌ڵک که به‌رهه‌مه‌کانی بۆ هاوکووفانی خۆیشی لێکنه‌درێته‌وه! به‌ڕاستی ئاخۆ چه‌ند له سه‌دی[خه‌ڵک له] ئه‌م وشه و ڕستانه‌ی که به نێوی شيعر له گۆڤاره‌کان و ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو ده‌بنه‌وه حاڵی ده‌بن و دهيانخوێننهوه؟ ئاخۆ ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه پڕ ته‌مومژانه له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی خودی ئه‌م ڕووناکبيره پێشڕهوانهدا قابيلی ده‌رک و فامه… کوڕه نه‌وه‌ڵڵا… ئه‌مانه سه‌ريان لێ شێواوه! له‌م به‌رهه‌مه دوور له زه‌ين و (موجهڕڕهدانه)دا چه‌مک و مانايێک نابيندرێ! ته‌نانه‌ت خولقێنه‌ری ئه‌م ئاسه‌وارانه بۆ خۆيشيان نازانن چييان گوتووه… ئه‌مڕۆ مودێڕنيسم و پۆستمودێڕنيسم باوترين قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی_هونهریيه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا زاڵ بووه… بڵاوکه‌ره‌وه و په‌ره‌پێده‌ر و پڕۆپاگه‌نده‌چی ئه‌م سهبکانه هه‌ر هه‌مان گۆڤار و ڕۆژنامه ئه‌ده‌بی_هونه‌ریيه‌کانی بونيادی راکفلێر و هه‌ڤاڵانی راکفلێر له ئه‌مريکا و ئهورووپايه و ئامانج و مه‌به‌ستی سهرهکیيان چه‌واشه‌کردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بياتی ڕه‌سه‌ن و ته‌ره کردنی ڕووناکبيران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی جيهانی سێهه‌م و سه‌رقاڵ کردنی ئه‌وان به‌م جۆره گاڵته و گه‌مه هونهريانهوهيه. دروشمی جيهانوهتهنی (ئينترناسيۆناليسم) له هونه‌ر و ئينکارکردنی ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی (ناسيۆناليسم) و پێشێلکردنی وردهفهرههنگه قهوميیهکان وه‌ک بابه‌تی دواکه‌وتوو دروشم و شوعاری فريودهرانهيه که به هۆيه‌وه ده‌يانه‌وێ زاری قه‌ڵه‌مه ده‌روه‌سته‌کان ببه‌ستن و به تاڵان و بڕۆی جيهانی سێهه‌م درێژه بده‌ن. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ڕووناکبيران، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له خه‌ڵکی ئاسايی هه‌ڵبڕاون. خه‌ڵک هيچ له به‌رهه‌م و ئاسهوارهکانيان حاڵی نابن و به‌مجۆره چاوپۆشیيان لێ کردوون. خه‌ڵک له ئاوێنه‌ی ئاسه‌واری ئه‌واندا خۆی نابينێته‌وه و ئه‌م ئاوێنه تهماوييانه نه‌ته‌نيا ده‌رد و ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵ و خه‌ڵک نانوێنێ؛ به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رد و ئازاريان پێ زياد ده‌کا.
هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات بازاڕێکی ئاڵۆزه و له‌م بازاڕه‌دا چاچۆڵهبازانی هونه‌ری به زه‌بری بۆق و زوڕنای پڕۆپاگه‌نده خۆيان ده‌کێشنه سه‌ر و بايه‌خه مرۆڤايهتيهکان پێشێل ده‌که‌ن و هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قينه، ده‌نگی نابيسرێ، بايکوت ده‌کرێ و ئه‌گه‌ريش به سهتفه بتوانێ به‌رهه‌مێک بخاته به‌رچاوی خه‌ڵک له بازنه‌ی پيلانی بێده‌نگیدا نوقم ده‌بێ و له بير ده‌چێته‌وه.