– شیعری تازه –
شیعری تازه
کۆڕەکانی هۆ‌لاکۆخان
کاتێ به سه‌ر شیعره‌کانما
نه‌وتیان پژاند
بوو به جێژنی وشه‌کوژان!
ماری قا‌مچی ده‌می نابووه کانیی خوێنم
که‌ڵبه‌ی که‌له‌بچه وه‌ک چه‌قه‌ڵ
ده‌ستی هونه‌رمی، ئه‌کرۆژا
شقارته‌یان دا‌گیرساند و
بوو به قاقا و چه‌پڵه‌ڕێزان
هاوارم کرد:
من شاعیری چه‌وساوانم
هه‌زار کوانووی پڕ له ئاگر
شیعره‌کانم ناسووتێنێ
گۆمی گه‌نده‌ڵ که‌ی ئه‌توانێ
چیای هاوار له ناو خۆ‌یا بخنکێنێ
هه‌ر له‌وکاتا شیعره‌کانم
له ناو گڕدا هه‌ڵئه‌قرچان
ده‌ستی مێشکم
له ناو هێڵی تووڕە‌ی دڵما
وشه‌ی شیعری تازه‌ی ئه‌چان
1360 – 1981
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha