– شێعری نوێی کوردی –
شێعری نوێی کوردی
سروه 51 | جەلال مەلەکشا
له‌م وتاره‌دا رووی قسه‌م له شاعيرانی لاوه به تايبه‌ت ئه‌و خۆشه‌ويستانه‌ی که به پێی پێويست و دۆزينه‌وه‌ی بارستايی و توانايی زمان بۆ ده‌ربڕينی مه‌به‌سته‌کانی خۆيان بواری شێعری نوێ يان هه‌ڵبژلردووه. ئه‌م رێگايه، رێگايه‌کی پيرۆزه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من بۆ ده‌ربڕينی چه‌ند خاڵی گرينگ سه‌باره‌ت به ئه‌م مه‌سه‌له هان ده‌دا نامۆيی و بێگانه بوونی هێندێ له‌م ئازيزانه‌يه له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندی‌يه‌کانی فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی و هه‌روه‌ها کار تێکردنی زۆۆی ئه‌ده‌بياتی فارسی و ئه‌ده‌بيات و فه‌رهه‌نگی ئورووپايی له ئاسه‌واره‌کانياندايه‌و
هڵبه‌ت من دژی ئاشنايی شاعيرانی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بياتی جيهاندا نيم به‌ڵکو پێم وايه پێوه‌ندی ئاڵ و گۆڕی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ده‌بێته هۆی گه‌شه و نه‌شه‌ی زۆرتر و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بيات و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌کان. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانين که فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بياتی هه‌ر ميلله‌تێک بۆ خۆی خاوه‌نی تايبه‌تمه‌ندی گه‌لێکه که لادان و بايه‌خ نه‌دان و به‌که‌م گرتنی ئه‌وانه هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات سست و بێ ريشه و بێ هه‌وێن و ئاميان ده‌کا. نامه‌وێ له لک و پۆی ئه‌م باسه گشتيه بدوێم، کاتێ شێعری هێندێ له شاعيره لاوه‌کان ده‌خوێنينه‌وه هه‌ر له يه‌که‌م هه‌نگاودا پێمان وايه خه‌ريکی خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگێڕاوی شێعرێکی فارسين.
شێعره‌که چۆن له‌گه‌ڵ په‌ره‌وه‌ر ده‌بوونی فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بێگانه‌يه هه‌ستمان نابزوێنێ و ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێ که ئه‌م شاعيره به‌ڕێزانه تايبه‌تمه‌ندی يه‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵگای خۆيان نه‌دۆزيوه‌ته‌وه ياکو شه‌يدا و ئۆگری شه‌پۆله‌کانی شێعری فارسي بوون. وه‌ک مه‌وجی نه‌و. مه‌وجی سێهه‌م و له‌م دوايی يه‌دا ديآرده‌يه‌ک وه‌ک (شێعری ناب) و له‌م جۆره شتانه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ياتنوانيوه له شێعری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی قارسيدا جێی خۆيان بکه‌نه‌وه بوونه‌ته هۆی سه‌ده‌مه‌ی شووره و قه‌ڵای ئه‌ده‌بی و ناو به ناو شه‌هيدی سه‌رهه‌ڵدان و له‌ناوچوونی ئه‌وجۆره شه‌پۆلانه ده‌بين.
من بۆ خۆم له به‌ستينی ئه‌ده‌بياتی فارسی دا به تايبه‌تی له بواری شێعری و چيرۆک نووسيندا کارم کردووه له‌گه‌ڵ شه‌پۆله جۆربه‌جۆره‌کانی شێعری و کۆڕه ئه‌ده‌بی و تاقمه شێعری يه‌کاندا له نيزيکه‌وه ئاشنا بووم و شاهيدی سه‌رهه‌ڵدان و مه‌رگی کوتووپڕی ده‌يان ره‌وه‌ند و شه‌پۆلی ئه‌ده‌بی له بواری شێعردا بوون. هه‌ر له جيغی به‌نه‌فشه‌وه بگره هه‌تا مه‌وجه نه‌وه‌کانی ئه‌حمه‌د ره‌زا ئه‌حمه‌دی مه‌وجی سێهه‌م و ئێستاکه گه‌يشتوينه شێعری ناب.
هه‌ميشه له نێو گێژاوی ئه‌م پرسياره‌دا گێنگڵم داوه که چۆن هێندێ که‌س ده‌توانن شێعر دابه‌ش دابه‌ش بکه‌ن و له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێک ناوێک بنێن. ئه‌گه‌ر شێعری نوێ مان وه‌ک سه‌بک و شێوه‌يه‌کی ئه‌ده‌بی قه‌بووڵه ئه‌ی مانای ئه‌م سه‌بک له نێو دڵی سه‌بک دا ساز کردنه‌دا چيه؟
به‌بڕوای من شێعری چاک و ره‌سه‌ن له سه‌ر هه‌ر سه‌بک و شێوه‌يه‌ک دا بهۆنرێته‌وه جێگای خۆی ده‌کاته‌وه. هه‌ر شێعرێک ناوه‌رۆک و کاکڵی نوێ و تازه‌ی هه‌بێ شێعری نوێ يه و من پێم وايه ئه‌م واژه‌ی شێعری نوێ يه پڕ به پێست و قاڵبی شێعری سه‌رده‌م نيه و ئه‌گه‌ر شێعری ئازادی پێ بڵێين جێی خۆيه‌تی. جائه‌گه‌ر شێعرێکيش خه‌راپ وناحه‌ز بێ به هه‌زاران هه‌را و هه‌ڵا و جه‌نجاڵ و پڕوپاگه‌نده ناتوانێ له نێو دڵی کۆمه‌ڵدا جێگر ببێ. له ده‌ورانی رژيمی پاشايه‌تيدا هه‌وڵ و ته‌قالای ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی رژيم ئه‌وه‌بوو که به هه‌ر چه‌شن و هه‌ر جۆرێک ده‌بێ شێعری راسته‌قينه و ره‌سه‌ن که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌ژيا و له قووڵايی کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵده‌قوڵا و هاواری خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه له خشته‌به‌رن و له رێگه‌ی راستی خۆی دووری خه‌نه‌وه و به کورتی شێعری به رێباز و به‌رپرس له ده‌روونه‌وه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و مه‌به‌ستی هونه‌ر بۆ هونه‌ر بکه‌ن به جێ نشينی. به‌م بۆنه‌وه رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ شاهيدی شه‌پۆله جۆر به جۆره‌کان بووين. که‌سانێک به ده‌مامک و بێ ده‌مامک ده‌هاتن خاڵێکی رشيان له سه‌ر سه‌ر و سيمای ئه‌ده‌بيات ده‌پرژاند و ده‌ڕۆيشتن به کرێ گيراوی رژيم بوون. کار به‌ده‌ستانی رژيم خه‌تيان ده‌دا و ئه‌وانيش بێ خه‌به‌ر له‌و پيلانه ره‌نگاو ره‌نگانه خه‌ته‌که‌يان وه‌رده‌گرت و چونکه ئاشنآيه‌کی يان له‌گه‌ڵ مێژينه و تايبه‌تمه‌ندی يه‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بياتی ئێران‌دا نه‌بوو زوو هه‌ڵده‌خڵه‌تان و وه‌کو رێبازێکی پيرۆز و نوێ پيايا ده‌ڕۆيشتن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ره‌سه‌ن بوو. ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی قووڵی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی کۆندا هه‌بوو. له جێی خۆی ده‌مايه‌وه و درێژه‌ی به رێگايه‌کی دياری کراودا به‌ره‌و ئامانجێکی دياری کراو هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرت. نه‌ياران گه‌ند و کۆسپيان له‌سه‌ر رێگای ده‌هاويشت. به‌ڵام رێبواری به سه‌بر و حه‌وسه‌ڵه که‌ند و کۆسپه‌کانی وه‌لا ده‌نا و به رێه‌ی راستی خۆي‌دا بۆ گه‌يشتن به ئامانج ده‌ڕۆيشت. ئه‌وڕۆ شاهيدی پاشماوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله چه‌واشه و لاده‌رانه‌ين و دياره چۆنکه ره‌سه‌ن نين و بێ ريشه‌ن له درێژه‌ی رێگادا له نه‌فه‌س ده‌که‌ون و ناتوانن به هانکه هانک خۆيان بگه‌يه‌نن و ده‌مێننه‌وه.
شێعری ئازادی کورديش هه‌ر دوچاری ئه‌م حيکايه‌ته‌يه و هه‌ر ئه‌و رێگا ده‌پێوێ که شێعری ئازادی فارسی پێيدا رۆيشتووه.
گۆران رچه شکێنی به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌ده‌بياتی کوردی بوو. پێش گۆران شاعيرانی ئۆگری کێشه عه‌رووزيه‌کان خۆيان و ديترانيان دووپاته ده‌کرده‌وه. ئيتر که‌س نه‌يده‌توانی پڵی له جێ پێ نالی و حاجی و مه‌وله‌وی دانێ. گۆران ديواره بۆشه‌کانی زيندانی شێعری شکاند و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که کێشه بڕکه‌يه‌کانی کوردی زيندوو کرده‌وه، ئه‌ده‌بياتی ره‌سه‌نی له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی گه‌نجينه‌ی فه‌رهه‌نگ و فولکولۆری کوردی دامه‌زراند و خستيه سه‌ر رێگای راسته‌قينه و رێبازی شێعری ئازادی بۆ داهاتووان کرده‌وه. دوا به دوای گۆران شاعيرانی لاو هاتن و چه‌ند که‌سێکيان له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه پيرۆزه وشه‌ی کوردی يان گه‌يانده ئه‌وپه‌ڕی جوانی و به دنيايآن سه‌لماند که زمانی کوردی چه‌ند شياوی خولقاندنی شاکاری ئه‌ده‌بی به شێوه و سه‌بکی و ئازاده و له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی به‌رز و سه‌رکه‌وتووانه‌يان هه‌ڵگرت. دوابه‌دوای گۆران که‌سانێک له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بياتدا جڵه‌وی ئه‌سپی سه‌رکه‌شی شيعريان شل کرد و کۆإژن و حيله‌يان کوێی جيهانی ئاخنی. به‌داخه‌وه به هۆی سياسه‌ته فاشيستييه‌کانی رژيمی پاشايه‌تی و قه‌ده‌غه‌بوونی وشه‌ی کوردی له ئێران‌دا، کوردستانی ئێران له‌م گۆڕه‌پانه‌دا ون و ناديار بوو. به‌ڵام چه‌ند برووسکه‌يه‌ک وه‌ک سواره‌ی ئيلخانی زاده و هێندێکی ديکه شه‌وی درێژی پاشايه‌تی و پاڵه‌وانی قه‌ده‌غه‌کراوی ئه‌ده‌بياتی کوردی يان ده‌شڵه‌ژاند و جگه له‌وانه، ئيتر رێڕه‌وانی شێعری ئازادی کوردی پتر له کوردستانی عێراقه‌وه هه‌ستان که له‌و وتارده نه‌ماوه و ده‌رفه‌تی شی کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانيان هه‌يه و نه‌ئامانجمان ئه‌وه‌يه.
ئێمه دێر ده‌ستمان پێ کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی بڵندمان هه‌ڵگرتووه. پێشينه‌ی ئه‌ده‌بی زۆۆبه‌ی شاعيره لاوه‌کانمان له ده ساڵ تێپه‌ڕ ناکا و ئه‌گه‌ر که‌م و کووڕی يه‌ک له کاره‌کانيدا وه به‌رچاو ده‌گه‌وێ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌يه به‌م حاڵه‌شه‌وه پێشينه‌ی کورتی ئه‌ده‌بی ناتوانێ ببێ به هۆی نامۆيی و بێگانه بوون له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بياته‌که‌مانا..
ئێمه خاوه‌نی که‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگێکی له مێژينه و پڕ له مه‌به‌ستی جوان و نه‌گوتراو و نه‌ناسراو و نه‌ژاکاوين. سه‌رچاوه‌ی به‌نرخی فلکولۆرمان ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نج تێيدايه که ده‌توانێ هه‌زاران شاعير و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند تێر ئاو و پاراو بکات و به چڵه پۆپه‌ی شانازی يان بگه‌يه‌نێ. رازی هه‌رمانی شاعيرانی گه‌وره‌ی جيهان له‌چی دايه؟ جگه له‌وه‌يه که ئه‌وان فه‌رهه‌نگ و فلکولۆری ميله‌ته‌کانی خۆيان کردۆته‌وه پاڵپشت و پشتيوانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری خۆيان.
هونه‌ری بێ بنج و ريشه هونه‌ری بيژوو و بێ پێناسه‌يه هونه‌ری بێ ريشه وه‌ک ميوانێکی بانگ نه‌کراوه له سه‌ر شفره‌ی خه‌ڵک کاوێژ ده‌کا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ره‌ه‌ن نيه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه فلکولۆر و فه‌رهه‌نگی هه‌ر ميله‌تێک خاوه‌نی تايبه‌تمه‌ندی گه‌لێکه که ئه‌و فه‌رهه‌نگ و فلکولۆره له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و فلکولۆری نه‌ته‌وه‌يه‌کی ديکه جيا ده‌کاته‌وه.
شاعير و هونه‌رمه‌ندی راسته‌قينه ئه‌وه‌يه که ئه‌م تايبه‌تمه‌نديه که ئه‌بێ بدۆزێته‌وه و بيانکاته سيما و پێناسه‌س هونه‌ره‌که‌ی ده‌بێ خوێنه‌ر کاتێ شێعرێکی کوردی ده‌خوێنێته‌وه ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆ ئاشنا بێ و بيانناسێ و هه‌ستی پێ بکا. بۆ نموونه شاعيرێکی کورد به جێی که‌ڵک وه‌رگرتن له ديارده و سه‌مبوڵه کوردی يه‌کان واژه‌ی زه‌يتوون، ده‌ئاخنێته شێعره‌که‌ی ئه‌وه‌ش بۆ خوێنه‌ری کورد جێی په‌سه‌ند و ره‌ژامه‌ندی نيه. شاعيری عه‌ره‌ب ئه”ه‌ر واژه‌ی زه‌يتوون به کار ده‌با حه‌قی خۆيه‌تی، چونکه زه‌يتوون له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بدا مانايه‌کی قووڵی هه‌يه و مه‌به‌ستێک راده‌گه‌يه‌نێ و بۆ خوێنه‌ری عه‌ره‌ب ئاشنايه. يان ئه‌و شاعيره کورده که شاعيرێکی به‌هره‌دار و زۆر باشيشه، له شێعره‌که‌يدا کيتار به ده‌سته‌وه ده‌گرێت و له ژێر په‌نجه‌ره‌ی دڵداره‌که‌يدا ئاهه‌نگی ئه‌وين لێده‌دا..هه‌ر چه‌ند ئه‌م شاعيره خۆشه‌ويسته به وێنه گه‌لێکی زۆۆ جوان ئه‌م ديمه‌نه‌ی نه‌خشاندووه به‌ڵام ئايا ئه‌م ديمه‌نه ديمه‌نێکی کوردی يه. ئه‌م ديمه‌نه شاعيرانه هه‌ر چه‌ند جوانيش بێ له ئه‌ده‌بياتی کوردي‌دا که‌لێن و قوژبنێک بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه؟!
وێنه‌کان جوانن. به‌ڵام خۆ نابێ ئێمه جه‌زبی جوانی وێنه‌کان بين. خوێنه‌ری ئه‌م شێعره ده‌ست به جێ هه‌ست به نامۆيی له‌گه‌ڵ ديمه‌نه‌که‌دا ده‌کا. بۆی قووت نادرێ، ئاشنا و خۆماڵی نيه.
لاسايی کردنه‌وه‌ی رووناکبيرانه به‌سه‌ر، خۆ رووناکبيری مانای لادان له فه‌رهه‌نگی ميللی نيه. ئه‌مه له خۆ نامۆ بوونه. ئامرازه‌کانی مۆسيقای کوردی له‌گه‌ڵ گيتاردا جياوازن. هيوادارم وا نه‌زانن مه‌به‌ستی من گۆشه‌گيری و زيندانی کردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بيات له چوار چێوه‌ی ته‌سکی ناسيوناليستی دايه، به پێچه‌وانه‌ی من پێم وايه شاعيرانی کورد ده‌بێ رووباری هزر و بير و ئه‌ندێشه‌يان له سه‌ر چاوه‌کانی خاکی نيشتمانی خۆيانه‌وه هه‌ڵقوڵێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ته‌جره‌به‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی جيهان بۆ پته‌و کردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی خۆيان که‌ڵک وه‌رگرن و عاتيفه‌ی ئينسانی و مرۆضايه‌تی يان باڵ به‌سه‌ر دنيآ بکێشێ..دره‌ختێک که له خاکێکی دياری کراو ره‌گ و ريشه‌ی نه‌بێ و له چاوگه زوڵاڵه‌کان و جۆباره‌کانی بنه‌مای خۆی تێر ئاو و پاراو نه‌بێ مێوه‌ی دروشت و په‌سه‌ند ناگرێ. وه‌رن شێعری شاعيره گه‌وره‌کانی نيشتمانه‌که‌مان بخوێنێته‌وه. بۆ نموونه له هونڕاوه‌کانی مه‌ولانادا کوێستانی هه‌ورامان (به هه‌موو ديارده و جوانيه‌کانيه‌وه به هه‌موو ده‌رد و په‌ژاره و کامه‌رانی و ناکاميه‌کانيه‌وه) ده‌بينين. هه‌ر وه]ا نالی و سالم و جزيری و خانی و خانای قوبادی و حاجی قادری کۆيی و مه‌حوی و گۆران و هێمن و هه‌ژار و… شێعره‌کانيان ئاوێنه‌ی باڵانمای زێد و نيشتمانه‌که‌يانه.
شێعری ئازاديش ده‌بێ ئه‌م نيشانه‌گه‌له و ئه‌م ديارده و سه‌مبرڵگه‌لانه‌ی که پێوه‌ندی قووڵيآن له‌گه‌ڵ خاک و فه‌رهه‌نگ و فلکولۆر و داب و نه‌ريتی کوردی دا هه‌يه به‌کار بێنێ. مه‌گه‌ر نايژين شێعری ئازاد درێژه‌ی مه‌نتيه‌قی شێعری کلاسيکه؟
به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌که‌وێ گرينگترين مه‌سه‌له‌يه‌ک که ده‌بێ سه‌رنجی شاعيرانی لاو بۆ لای خۆ رابکێشێ مه‌سه‌له‌ی ره‌سه‌نايه‌تی هونه‌ريه. هه‌روه‌ها که گوتمان هه‌ر زبانێ خاوه‌نی تايبه‌تمه‌ندی گه‌لێکه، که ره‌نگه له زبانی ديکه‌دا نه‌بێ.
مه‌ته‌ڵ و په‌ند و ده‌سته‌واژه و گوڵواژه و ورده‌کاری زبانه‌کان پێکه‌وه جيآوازی يان هه‌يه که هێندێ له‌وانه بۆ هيچ زبانێکی ديکه ته‌رجه‌مه نابێته‌وه و له ته‌رجه‌مه‌دا جوانی خۆيان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به داخه‌وه به‌و بۆنه‌وه که ئێمه له ژێر کارتێکردنی ئه‌ده‌بياتی فارسيداين زۆربه‌ی له شاعيرانی لاومان بير و ئه‌ندێشه‌کانيان رسته‌ی فارسيه و هه‌ر چه‌ند به رێنووسی کوردی ده‌نووسن رسته‌کانيان رسته‌ی فارسيه. زۆۆبه‌ی شاعيرانی کوردستانی عێراقيش دوچاری ئه‌م گير و گرفته‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بياتی عه‌ره‌ب بير و مێشکيانی داگير کردووه. بير کردنه‌وه‌يان عه‌ره‌بيه و نووسينه‌که‌يان کوردی، بۆيه کاتێ شێعری ئه‌و ئازيزانه ده‌بيسين پێمان وايه خه‌ريک خوێندنه‌وه‌ی ته‌رجه‌مه‌کانی فارسی يان عه‌ره‌بين. ئه‌وه نيشانه‌ی بێ ريشه بوونی هونه‌ره..نيشانه‌ی ئه‌وه‌يه که ئه‌و خۆشه‌ويستانه له تايبه‌تمه‌نديه‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی بێ خه‌به‌رن و نايناسن. بۆيه شێعره‌کان پێناسه‌يان نيه. سيمايان ونه…پێيان له حه‌وايه و زه‌وينێکيان بۆ ره‌گ ئاژۆ نيه. ئه‌گه‌ر شێعری شاعيرێ وه‌ک لۆرکا بخوێنينه‌وه هه‌ر ده‌ست به‌جێ بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، شێعره‌که‌ی شناسنامه‌ی ئيسپانيايی هه‌يه..هه‌روه‌ها شيعری شاعيرانی گه‌وره وه‌ک نيروه‌دا، مايا کۆفسکی تاگوور و شکپيێر و…له عه‌ره‌به‌کان مه‌حموود ده‌روێش و نزار قوبانی و…هتد…ده‌زانين شێعره‌کانيآن باڵوێزی کام وڵاته. چونکه ره‌نگ و بۆی وڵاته‌که‌يانيان پێوه‌يه. تايبه‌تمه‌ندی يه‌کانی وڵاتی شاعيره‌که‌ی پێوه‌يه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوی شاعيره‌که‌شی لێی نه‌بێ خوێنه‌ر له ناسينی ئه‌و نيشتمانه‌ی که شێعره‌که‌ی لێی هه‌ستاوه دوچاری هه‌ڵه نابێ. چونکه ئه‌ک شێعرانه له ناخی فه‌رهه‌نگ و فلکولۆر و تايبه‌تمه‌نديه‌کانی نيشتمانی شاعيره‌که هه‌ڵقوڵاون..که‌وايه شێعر ده‌بێ هه‌ويه‌ی هه‌بێ و هه‌ويه‌ی ميللی، پێناسه‌ی شێعره. شاعيرێکی کوێستانی و شاعيرێک که له باشووری گه‌رم و لێواری زه‌ريادا ده‌ژی وه‌ک يه‌ک بير ناکه‌نه‌وه، له بابه‌تی فه‌رهه‌نگيه‌وه جياوازی يان هه‌يه، ئامرازی شێعريان جياوازه. شاعيری کوێستانی ناته‌وانێ له مه‌له‌وان و پاپۆڕ و به‌نده‌ر و سه‌يياد و دارخورماوه بدوێ. هه‌روا که شاعيری جنووبی له‌گه‌ڵ به،ر و کوێستان و داری گوێز و به‌ڕوو بێگانه‌يه.. شێعر ره‌نگدانه‌وه و زاتيه‌ڵه‌ی راسته‌قينه مادديه‌کانه له زه‌ينی خوڵقێنه‌ری شاعيردا. هه‌ر چه‌ند ئه‌م تاريفه تاريفێکی ماددی يه به‌ڵام دوور له راستی نيه. شاعير ده‌بێ ده‌ور و به‌ری خۆی بناسێ هه‌ستی پێ بکا و تيايآ بژی تاکو بتوانێ له شێعردا بيانخولقێنێ. کاتێ ده‌ڵێن شێعر راو کردنی ساته‌کانه، ئه‌م ساته زه‌مانيانه له مه‌کاندان و مه‌کان غه‌يره‌ز ئه‌و مه‌کانه نيه که شاعيۆ تێدا ده‌ژی.
قسه‌که‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ويه‌ی شێعر بوو. گوتمان هه‌ويه‌ی ميللی پێناسه‌ی شێعره به داخه‌وه هێندێ له شاعيره‌کانمان بێ ئه‌وه‌ی خۆيان ئاگايآن لێی بێ. ده‌که‌ونه به‌ند و داوی شه‌پۆله چه‌واشه‌کان و له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بياتی ره‌سه‌ن دوور ده‌که‌ونه‌وه. شێعری سپی يان شێعری بێ کێش يه‌کێک له‌و به‌ند و داوه پڕ له مه‌ترسييانه‌يه. من پێم وايه له نێوان شێعر و نه‌سردا ده‌بێ جياوازی يه‌ک هه‌بێ. زبانی کوردی زبانێکی ئاهه‌نگين و کێش دار و شاعيرانه‌يه. ئه‌وه‌ی که ده‌يهه‌وێ ببێ به شاعيری کورد، به راستی ده‌بێ زۆر دلێر و نه‌ترس و بظهره‌دار ببێت و رۆژ له دوای رۆژ بۆ پێش بردن و گه‌شه پێدانی به‌هره‌که‌ی هه‌وڵ بدات. چونکه له وڵاتێک‌دا که شوانه‌کانی شاعيرن دروێنه‌گه‌ران شاعيرن. دايکه‌کان شاعيۆن، جووتێر و گاوان، ته‌ون گه‌ر و شه‌نگه‌بێری يه‌کانی شاعيرن، شاعيری کارێکی دژواره.
گوتمان زبانی کوردی له زاتی خۆي‌دا زبانێکی ئاهه‌نگين و کێشداره و ئه‌وه‌ش يه‌کێک له تايبه‌تمه‌نديه‌کانی به‌رچاوی ئه‌م زبانه شيرينه‌يه. که‌وا بوو لادان و وه‌لانانی ئاهه‌نگ و وه‌زن له شێعردا به مانای مه‌رگی هونه‌ريه. مه‌به‌ستم خۆ ماندوو کردن له‌سه‌ر کێشه عه‌رووزی يه‌کان نيه. ئه‌ده‌بيآتی کوردی بۆ خۆی خاوه‌نی کێشی تايبه‌تيه. .ئه‌وه‌ی که له شێعری ناب بۆته باو، ناتوانێ له شێعری کوردي‌دا جێگايه‌ک بۆ خۆی بکاته‌وه و هه‌وڵدانی هێندێ له خۆشه‌ويستانی چه‌واشه‌ی رێگای شێعر له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه ئاکامی نيه و به‌وێنه‌ی ئاو له بێژنگ کردنه. ئه‌وه‌ش بڵێم من ئه‌گه‌ر به توندی شێعری سپی و شێعری ناب و مه‌وجی نه‌و له شێعری کوردي‌دا، ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، هه‌رگيز مه‌به‌ستم وه‌لانانی وێنه، له شێعردا نيه. من په‌خشانێکدا کۆ ببنه‌وه، په‌خشان ناکه‌ن به شێعر هه‌تا ئاهه‌نگ و وه‌زنی پێ نه‌درێ به تايبه‌ت له کوردي‌دا..من پێم وايه شێعرێک که وێنه‌ی تێدا نه‌بێ ئه‌و شێعرێکی سه‌رکه‌وتوو نيه. ره‌نگه هه‌ر نه‌توانين ناوی شێعری له‌سه‌ر دابنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زن و سه‌روايشی هه‌بێ..وێنه‌ی پێويستی شێعره‌ف شێعری بێ وێنه، ده‌سته‌واژه‌يه‌که خاڵی و پووچه‌ڵ و بێ ڕۆح.. وه‌ک ته‌رمێکی بێ گيان..وێنه رۆح و گيانی شێعره..ئێوه بڕواننه شێعره‌کانی گۆران، سواره، په‌شێو، هه‌ڵمه‌ت و شێرکۆ بێکه‌س و ره‌فيق سابير و ئه‌نوه‌ر قادرموحه‌مه‌د… و له فارسه‌کاندا نيما، شاملوو، سپێهری، ئه‌خه‌وان ساليس و فه‌ڕوخزاد شێعری ئه‌و شاعيره به‌رێزانه پڕ له وێنه‌ی جوانن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه کێش وئاهه‌نگ و زه‌براهه‌نگيشيان هه‌يه و له‌به‌رانبه‌ر شه‌پۆله‌کانه‌وه رێگايان لێ ون نه‌بووه، راوه‌ستاون و رێگای خۆيان بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌به‌رزه ئه‌ده‌بيه‌کانيان درێژه داوه. به تايبه‌تی شێعری ئازادی فارسی..
خاڵێکی گرينگی دی که به پێويستی ده‌زانم ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م، نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆيی فيکری و زوبانی له نێو هێندێ له شاعيره لاوه‌کاندايه. شاعيره لاوه‌کانمان جگه له چه‌ند که‌سێ که پێشينه‌ی پتريان له شێعردا هه‌يه و زوبانێکی نيزيک به‌سه‌ربه‌خۆيی يآن دۆزيوه‌ته‌وه..به داخه‌وه هێشتا نه‌يانتوانيوه سه‌ربه‌خۆيی فيکری و زوبانی بۆ خۆيان دابين بکه‌ن. ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌گه‌ر بيانهه‌وێ ده‌توانن به سه‌ربه‌خۆيی ئه‌ندێشه و زوبان و شێوه‌ی دارشتنی شێعر بگه‌ن، به‌ڵام په‌يڕه‌وی له که‌سانێک ده‌گه‌ن که خۆيان زۆر ره‌خنه‌يان له‌سه‌ره‌و له به‌ستێنی شێعردا، لايه‌نه بێ هێزه‌کانيان به‌سه‌ر لايه‌نه قووه‌ته‌کانيآندا زاڵه. من گه‌ره‌کم نيه ناوی که‌س ببه‌م ئه‌وڕۆ که‌سانێک به هۆی پڕۆپاگه‌نده وه‌ک شاعيرانی گه‌وره و نوێخوازی کورد ناسراون و ناوبانگيان ده‌رکردووه و به داخه‌وه سێبه‌ری گرانيآن خستۆته‌سه‌ر شێعری لاوه‌کانمانا، ده‌بێ ساعيرانمان هه‌وڵ بده‌ن به بێ پاڵپشتی ديتران رێگای خۆيان هه‌ڵبژێرن و زبان و ئه‌ندێشه‌ی تايبه‌تی خۆيان بدۆزنه‌وه. من ده‌ڵێم خۆمان بير بکه‌ينه‌وه. فکر و هزر و هه‌سته راسته‌قينه‌کانی خۆمان له قاڵبی شێعرادا بڕێژين. شێعری سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ريش بێ هێز بێ ره‌سه‌نه و پێناسه‌ی هه‌يه.