– بێ‌وڵات –
بێ‌وڵات
چل ساڵه من
ته‌رمی خۆمم له کۆڵ ناوه
ده‌یگێڕم و ئه‌شک ئه‌ڕێژم
ڕێگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌بڕم
بستێ خاکم ده‌ست ناکه‌وێ
ئه‌م جه‌سته پڕ له ئازاره‌ی
تیا بنێژم!
1365 – 1986
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha

بێ‌وڵات
چل ساڵه من
ته‌رمی خۆمم له کۆڵ ناوه
ده‌یگێڕم و ئه‌شک ئه‌ڕێژم
ڕێگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌بڕم
بستێ خاکم ده‌ست ناکه‌وێ
ئه‌م جه‌سته پڕ له ئازاره‌ی
تیا بنێژم!
1365 – 1986
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
نامه
دوێنێ شه‌وێ…
هه‌ورێکی ته‌ڕ
پرچی سه‌وزی ڕاوه‌شاند و
به‌گوێی ده‌شتا
موژده‌ی شینکه و گوڵی چرپاند.
هه‌ر له‌وکاتا
باڵنده‌یه‌کی سپی هات و
سه‌ری کرده ژووره‌که‌ما و
خۆی داته‌کاند
بۆنی به‌فر و چیای پێ بوو!
کوێستانێکی پڕ له خوێن و
پڕ له بێن و پڕ له زام و پڕ له ئه‌وین
به‌شه‌قامی دڵما پرژاند!
ئه‌و باڵنده نامه‌ی تۆ بوو…
کوێستان له ناو نامه‌که‌تا
ئامێزی بۆ ڕاده‌گرتم
ده‌ستی تاسه‌ی ڕاده‌کێشام!
بۆ سه‌رچاوکه‌ی عه‌شقی جارانی ئه‌بردم!
دوێنێ شه‌وێ…
هه‌ورێکی شێت
پڕ له برووسکه و بێقه‌راری
له‌م ئاسمانه نامۆییه‌وه
به‌ره‌و کوێستان سه‌ری هه‌ڵگرت
چی تاسه بوو له نێو دڵما
هه‌مووی کرده کۆڵه‌بار و
له‌گه‌ڵ خۆی برد.
26/10/1360 – January 13, 1982
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
فه‌رمان
ڕایه‌خێکیان بۆ ڕاخستم
قه‌ڵه‌مێکی ده‌سته‌مۆیان دایه ده‌ستم!
وتیان: بنووسه شه‌وه‌زه‌نگ
له‌م وڵاته سروشتیه…
بۆنی گوڵ و تیشک و هه‌تاو ده‌مار ئه‌گرێ
ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ئه‌فڕێ ئه‌شقیایه
عومری باڵنده‌ی به‌رزه‌فڕ
کورته به‌قه‌د ته‌مه‌نی گوڵ
_هه‌ر زوو ئه‌مرێ!_
وتیان: بنووسه ئاسمان
قهڵهمڕەوی یاسای داڵه
ئه‌وین، چیای یاخیبوونه
بۆنی گوڵ و بێنی رۆژ و په‌ڕپه‌ڕووچکه‌ی ئاسمانی به‌رز
خه‌ونه، خولیایه، خه‌یاڵه!
وتیان: بنووسه یاسای داڵ
یاسای خوایه
چی باڵنده و په‌له‌وه‌رن بێسام و سڵ
هه‌تا بنمیچی ئه‌و ڕکه‌ی تێیدا ده‌ژین
ده‌توانن ده‌نگیان هه‌ڵبڕن
ناوبه‌ناویش به سرته‌سرت
قام و حه‌یران بۆ داڵ بچڕن
ئه‌توانن له‌شه‌قه‌ی باڵ دهن.
تا به‌ر ده‌رکی قه‌فه‌ز بفڕن!
لقی شکاوی گوڵێکم کرده قه‌ڵه‌م
به خوێناوی بولبولێکی کوژراو نووسیم:
نووسیم: ئاسمان قهڵهمڕەوی باڵنده‌یه
نووسیم ئه‌وین یاسای بێخه‌وشی دڵداره
گوڵ و ئاسمان و ئازادی
قانوونی خوای ئه‌وینداره
…
1367 – 1988
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
ته‌نیا
ته‌نیا و غه‌ریب
له چوارڕێیانی گه‌ردوونا ڕاوه‌ستاوم
وه‌کووو باوه ئاده‌م ته‌نیا
له خاکێکی ڕەش خوڵقاوم!
به‌هه‌شتی خوام له‌به‌ر حه‌وا فڕێ داوه
به‌ڵام حه‌وا…
له دواژوانگهی به‌ر جه‌ننه‌تی چاوه‌کانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم
ڕۆیی و ئیتر نه‌هاته‌وه!
ئێستا، ته‌نیا، ته‌نیا، ته‌نیا
له شه‌قامه چۆڵه‌کانی رۆحی خۆمدا، سه‌رگه‌ردانم!
وه‌ک شه‌پۆلێکی یاخیم و له ده‌ریای خۆم هه‌ڵبڕاوم
هیچ به‌نده‌رێک باوه‌شم بۆ ناکاته‌وه!
ئێستا، لێره، شاعیرێکم
زامه‌کانم ده‌هۆنمه‌وه
گۆرانیبێژێکی ته‌نیام و
له شه‌وێکی بێبواردا…
ده‌نک ده‌نک
خه‌مه‌کانم ده‌نووسمه‌وه!
1368 – 1989
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
من خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی
خۆزگە و عەزرەتا سووتاوم
من ئاخێکی دووکەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و
هەر جێ ماوم.
١٣٥٨ – ١٩٧٩
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
بۆ عەبدوڵڵا پەشێو
خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە
تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو
گلێنەی چاوما قەتیس ماوە!
هەوری ئازار
بە سەر کێڵگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە!
خۆشەویستم!
تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ،
دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە.
تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ
ڕۆیی، دەرگای سنوورەکان بکاتەوە!
تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج
سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ!
خۆشەویستم!
لە نێوانی من و تۆدا
دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا
سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ
قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا
هەنگاو بە هەنگاو تێمانە
بەڵام من، ئەو ئەویندارەم
لە ناو خوێنا ئەژیێمەوە
شەقڵی سنووریان ئەشکێنم
بە حەیران و سیاوچەمانە!
خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین!
خۆشەویستم!
تۆ ڕێکەوە
من هەوڵ ئەدەم
با بە یەکتر بگەینەوە!
تۆ با‌نگم کە،
من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم!
وەڵام یەکتر بدەینەوە.
قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و
ئەو هێلانە شێواوەمان
بکەینەوە بە نیشتمان!
١٣٥٨ – ١٩٧٩
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha
نامه
دوێنێ شه‌وێ…
هه‌ورێکی ته‌ڕ
پرچی سه‌وزی ڕاوه‌شاند و
به‌گوێی ده‌شتا
موژده‌ی شینکه و گوڵی چرپاند.
هه‌ر له‌وکاتا
باڵنده‌یه‌کی سپی هات و
سه‌ری کرده ژووره‌که‌ما و
خۆی داته‌کاند
بۆنی به‌فر و چیای پێ بوو!
کوێستانێکی پڕ له خوێن و
پڕ له بێن و پڕ له زام و پڕ له ئه‌وین
به‌شه‌قامی دڵما پرژاند!
ئه‌و باڵنده نامه‌ی تۆ بوو…
کوێستان له ناو نامه‌که‌تا
ئامێزی بۆ ڕاده‌گرتم
ده‌ستی تاسه‌ی ڕاده‌کێشام!
بۆ سه‌ر چاوکه‌ی عه‌شقی جارانی ئه‌بردم!
دوێنێ شه‌وێ…
هه‌ورێکی شێت
پڕ له برووسکه و بێقه‌راری
له‌م ئاسمانه نامۆییه‌وه
به‌ره‌و کوێستان سه‌ری هه‌ڵگرت
چی تاسه بوو له نێو دڵما
هه‌مووی کرده کۆڵه‌بار و
له‌گه‌ڵ خۆی برد.
26/10/1360 – January 13, 1982
دەپرسی بۆ
خۆم خستە ناو ئەم فەرتەنە؟
من دەمەوێ
بە گاسنی وشەی شیعر
وەرزی تازە بکێڵمەوە
بۆ چاندنی زەردەخەنە
بووم بەشاعیر،
دەرد و ئازارم ھەڵبژارد
لە کارگەی چەوساوانا
شیعرەکانم کردە تفەنگ
بەڵێنم داوە چەپکێ تیشک
لە خۆر بدزم بیدەم لە پرچی شەوەزەنگ!
١٣٥٨ – ١٩٧٩
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha - Celal Melekşa
