بابەتەکان

جەلال مەلەكشا | Jalal Malaksha | جلال ملکشا

– کات –

کات

 

 

دیوار، دیوار…

ده‌ورم دیوار و تێمانه

دنیا کڕ و کش و ماته

هه‌نگاوی ژین ڕاوه‌ستاوه

له ‌ئاقاری بێ‌بواری ئه‌م زیندانه

کات مشکێکه‌ و ته‌مه‌ن ده‌جوێ

شه‌و دره‌نگه

زیندانی چاو له ‌کاتژمێر

بێده‌نگ ده‌نوێ!

 

14/7/1373 – October 6, 1994

جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha