بابەتەکان

جەلال مەلەكشا | Jalal Malaksha | جلال ملکشا

– چاوی گورگ –

چاوی گورگ

 

 

که خۆم ناسی

دنیا شه‌و بوو

شه‌وێکی چڕ، تاریک تاریک!

تيشکێکي دوور

له ‌ئه‌وپه‌ڕی ئاسۆی دووری ژیانمه‌وه

وه‌کوو مه‌شخه‌ڵ داگیرسابوو

به‌ڵام ڕێگا

پڕ له ‌کۆسپ و که‌نده‌ڵان بوو

ئاسته‌نگێکی دوور و باریک!

تیشکی هیوا گرشه‌ی ئه‌هات

بۆ لای خۆی بانگی ئه‌کردم

ڕایده‌کێشام!

هێزی ئه‌دا به‌هه‌نگاوم

بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌بردم!

ساڵه‌های ساڵ

به‌ قه‌د ساڵه‌کانی عومرم، ڕێگام بڕی

گۆچانی ئاسنم شکاند

سه‌د پێڵاوی پۆڵام دڕی

هه‌ر هه‌نگاوێ زامێکی قووڵ

ڕێگا هه‌موو ژان و بڕک بوو

هێزی هیوا به‌ره‌و ئامانجی ئه‌بردم

گه‌یشتم و دڵ پڕ له‌ حه‌ز، ئاوات، تاسه‌…

ماندوو، بێ هێز،

ئه‌ژنۆ شکاو

ئامێزم بۆ تیشک کرده‌وه

به‌ڵام ئه‌فسووس، ئه‌فسووس، ئه‌فسووس

ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ چاوی گورگ بوو!!

 

1367 – 1988

جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha