– گوڵ خه‌نده‌ران –
گوڵ خه‌نده‌ران
دره‌ختی هه‌وره‌کان ده‌شه‌کێنێته‌وه!
چاوی هیچ شاخه‌یه‌ک ناترووکێ
داره‌کان گشت قسرن!
خێڵی هه‌نگ
خوویان به شه‌کر و میو گرتووه.
له مێژە ئاوباره‌ی ئه‌وینی دار و گوڵ
به‌یه‌کتر ناگه‌یه‌نن
زه‌ڕگه‌ته، خوار و ژوور
چوارده‌وری ژوانگه‌یان ته‌نیوه
ڕەشهبا کۆچی به عه‌شیره‌ی په‌پووله کردووه!
هه‌یاران!
سیاساڵ و باران؟!
دره‌ختی خه‌مه‌کان ده‌شه‌کێنێته‌وه!
په‌ڕوپۆی په‌پووله ده‌بارێ
شه‌ق ده‌بێ دڵی گوڵ خه‌نده‌ران!
29/9/1379 – December 19, 2000
جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha