کۆی بەرهەمە شعرییەکان جەلال مەلەکشا

کۆی به‌رهه‌مه‌ شعرییه‌کان جەلال مەلەکشا

ناسنامه

چاپی یەکەم: ٢٠١٤
بڵاوگە: پانیز
ئەژمار: ٢٠٠٠ بەرگ

چاپی دووهەم: ٢٠١٨
بڵاوگە: پانیز
ئەژمار: ١٠٠٠ بەرگ

دەربارەی کتێبی کۆی بەرهەمە شعرییەکان جەلال مەلەکشا:

ئەم کتێبە بریتیە لە دوو بەش لە شیعرەکانی جەلالی مەلەکشا بە زمانەکانی کوردی و فارسی. بەشی شیعرە کوردییەکانی ئەم کۆکراوە لە ژێر ناوی «زڕەی زنجیری وشە دیلەکان» بریتیە لەو شیعرانەی کە لە ساڵانی ١٩٨١ تا ٢٠٠٦ نووسراون. بەشی فارسیدا ئەم کتێبەش کە لە ژێر ناوی «آوازهای فصل اضطراب» بڵاو بۆتەوە بریتیە لەو هۆنراوانەی کە لە ساڵەکانی ١٩٥٣ تا ٢٠٠٤ نووسراون. ئەم کتێبە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ لە چاپدرا و خەڵکانێکی زۆر پێشوازیێکی زۆر باشیان لێکرد و بۆ دووهەم جار لە چاپدرا. شیعرەکانی ئەم کۆبەرهەمە کوردی-فارسییە چەمکێکی کۆمەڵاییەتی و سیاسیان هەیە. بڕێ لە شیعرەکانی ئەم کۆبەرهەمە بە زمانەکانیتر وەڕگەڕاوەتەوە.

کۆمەڵە چیرۆکی کارەسات جەلال مەلەکشا

کۆمەڵە چیرۆکی کارەسات

ناسنامه

چاپی یەکەم: ٢٠١٣
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: ٣٠٠٠ بەرگ

چاپی دووهەم: ٢٠١٤
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: ٢٠٠٠ بەرگ

چاپی سێیەم: ٢٠١٦
بڵاوگە: پەخشانگای زانستی کالج
ئەژمار: ١٠٠٠ بەرگ

دەربارەی کتێبی ‌کۆمەڵە کورتە چیرۆکی کارەسات:

کتێبی کۆمەڵە کورتە چیرۆکی کارەسات بریتیە لە ١٩ کورتەچیرۆک بە زمانی کوردی. هەندێ لە داستانەکانی ئەم کۆکراوەیە پێشتر لە گۆڤاری سروە و رامان و… بڵاو بوونەتەوە و لە ساڵی ٢٠١١ بۆ یەکەمجار کۆکرانەتەوە و بە شێوەی کۆمەڵە چیرۆک لە چاپدراوە. لەم کتێبەدا نووسەر بە وردی سەرنجی خۆی دەخاتە سەر شێوەی نالەباری ژیانی ئینسانی کورد و شەڕی ناوخۆ و بۆنەگەلی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان و ڕووداوەکان و بابەتەکان لە لایەنی سەبەب و شۆنهارییەوە تاوتوێ کردووتەوە. ئەم کتێبە بەزمانێکی سادە و رەوان نووسراوە. هەندێ لەم کورتەچیرۆکانە کە لەم کتێبەدا هاتووە بەزمانەکانی فارسی و عربی و تورکی و ئینگلیزی و فەڕانسی و رووسیش وەڕگەڕاوەتەوە. «کارەسات» تاکوو ئێستا سێ جار چاپی دووبارە بۆتەوە.

زڕەی زنجیری وشە دیلەکان جەلال مەلەکشا

زڕه‌ی زنجیری وشه‌ دیله‌کان

ناسنامه

چاپی یەکەم: ٢٠٠٤
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: ٣٠٠٠ بەرگ

چاپی دووهەم: ٢٠٠٤
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: ٣٠٠٠ بەرگ

چاپی سێیەم: ٢٠٠٥
بڵاوگە: پەڕتەوبەیان/هەژار
ئەژمار: ٥٠٠٠ بەرگ

دەربارەی کتێبی ‌زڕەی زنجیری وشە دیلەکان:

کتێبی زڕەی زنجیری وشە دیلەکان هەڵبژاردەیەکە لە شیعرەکانی ساڵەکانی ١٩٧٣ تا ٢٠٠٤ شاعیری کورد جەلالی مەلەکشا کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ لەچاپدرا. بابەتی سەرەکی ئەم بەرهەمە شیعریە دەربارەی بارو دۆخی کوردستان و ئێرانە. چەمکی زۆربەی شیعرەکان کۆمەڵایەتی یان سیاسین و بڕێ لە شیعرەکان ناوەرۆکێکی ئەویندارانەیان هەیە و لە دەروونی خودی شاعیر ئەدوێن. زۆربەی ئەو بەرهەمە شیعرییانەی کە لە کتێبی کۆمەڵە شیعری زڕەی زنجیری وشەدیلەکاندا لە چاپدراوە پێشتر لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردیەکاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەم کتێبە با ئەوەیکە مۆڵەتی ئەوەی پێ نەدرا تا لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا (باکوور، باشوور و رۆژئاوا) لە بەر دەستی خوێنەر بێ سەرکەوتنی باشی بەدەست هێنا و تا ئێستا سێ کەڕەت چاپ بۆتەوە.