بابەتەکان

جەلال مەلەكشا | Jalal Malaksha | جلال ملکشا

– ھەی لە ڕەنجی بەخەسارمان –

ھەی لە ڕەنجی بەخەسارمان

 

 

ھاوردنی بووکی نازدار

پڕ دژوار بوو

لەو کوێستانە ھەڵەمووتە

لە‌ ئەو چیا بەرز و ھەزار بە ھەرزارە

زۆرمان کوژران

زۆر بزر بوون…

زۆرمان لێ بەکۆمەڵ مردن

زۆر بەکۆمەڵ لە گۆڕ  نران!

 

عەشقی نەوبووک

وەک ئاگر بوو

زۆری سووتان

وەک پەنگر بوو

بوون بە گاوگەردوون، بە پەپوولە

بە ھەزاران!

 

بووکمان ھێنا

بە جەلیت و بە تەقڵەکوت

گیانی سەدان و ھەزاران

لە ژێر پێی ئەسپی نەوبووک بوو

بەڵام ئەفسووس

ھەی لە ڕەنجی بەخەسارمان

زاواکەمان نێرەمووک بوو!

 

سنە

٤/١٠/١٣٩٣ – December 25, 2014

جەلال مەلەکشا - جلال ملکشا - Jalal Malaksha